» ئامەد شاهۆ

یادی هەڤاڵ سیروان ئاریۆ لەیلاخ و ئامەد شاهۆ بەرز رادەگرین

لەپێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی هەڤاڵ سیروان ‌‌ئاریۆ لەیلاخ (کەیوان سەرابی) و ئامەد شاهۆ (کامیل ئۆمیدوار)، یادیان بەرز رادەگرین و بە رۆحی ئازادکردنی شەنگاڵ، بەڵێنی درێژەپێدانی تێکۆشانیان دووپات دەکەینەوە. هەڤاڵ سیروان وەک کادیرێکی پێشەنگی تەڤگەری رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەموو بوارەکانی خەبات خاوەن رەنج و بەرهەمی مەزنە کە لە ٢٠٠٣ی زاینی بەشداری ریزەکانی تێکۆشان دەبێ و چەند ساڵێک لەپێناو گەل و نیشتمان و دۆزی رەوای گەلی کورد لەبەندیخانەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران خۆڕاگری بێ وێنە تۆمار دەکات و بە ساڵان لەگۆڕەپانی چاپەمەنی پژاک و رێکخستن کردنی گەلی رۆژهەڵات، تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و هزری بەڕێوە دەبات و…

کتێبی ئاوێنەی مەرگ چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی ئاوێنەی مەرگ، شیکارییەکی ورد و پۆخت، سەبارەت بە شەڕی تایبەت‌ لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە، کە لە ٣٢٦ رووپەلدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئاوێنەی مەرگ لە ٩ بەشی سەرەکی داڕێژراوە کە شەڕی تایبەتی رژێمی داگیرکەری ئێرانی لەپەراوێزی مێژوو تا بە ئەمڕۆ، تێدا خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هاوکات ئەو ناوەندانەی کە لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە گەل و کۆمەڵگا شەڕی تایبەت پەیڕەو دەکەن بۆ خوێنەر دەخاتەڕوو. لەکتێبی ئاوێنەی مەرگدا، پەردە لەسەر پڕۆژەی دژە پژاک و کورد لادەبرێت، کە ناوەندەکانی شەڕی تایبەت لەئێران دژ بە گەلی کورد پەیڕەوی دەکەن. هەروەها…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان