» کۆدار

رێورەسمی کۆمەلگایی و ئایینی پیرشالیار هۆی یەکگڕتویی نەتەوەیی، پاراستنی هەبوونی چاندی و ئازادی گەلەکەمانە

ڕێورەسمی پیرشالیار کە هەر ساڵ لە هەورامانی تەخت بەرێوە دەچێ، یەکێک لە کوبوونەوەکانی کوردستانە کە سەمبۆلی یەکگرتوویی گەلی کوردە کە خاوەنی میژوویەکی کۆن و ریشە دارە.  کومیتەی ئایین وباوەری کۆمەلگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان “کۆدار”، ئەو بەها فەرهەنگی، نەتەوەیی و باوەڕیەی گەلەکەمان لە باوەڕدارانی و هەموو گەلان، پیرۆز بایی دەکا. بەرێوە چوونی رێوڕەسمی پیرشالیار، ماوەی ٣ رۆژ لە مانگی رێبەندانی هەر ساڵ، هێمای یەکگرتوویی نەتەوەیی و یەکڕیزی فەرهەنگییە لە کوردستان دا. هێمای پێکەوەبوون، کۆبوونەوەیەکی بە شکۆ و ئاواکردنەوەی هاورێیەتییە و مرۆڤ دۆستی گەلەکەمانە. پیرانی کوردستان بە درێژایی میژوو کۆڵەکەی…

زمانی رژێمی داگیرکەری ئێران، تەنیا زمانی گرتن و شەڕە

18 كانونی دووه‌م, 2021

  رژیمی داگیرکەری ئێران شاڵاوێکی بەفراوانی گرتن، دەستبەسەرکردن، زیندانی و ئەشکەنجەی لە هەموو ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە و بەردەوامی دەکات. بە وەدیهێنانی کەش‌وهەوایەکی سەربازی و میلیتاریزەکردنی کۆمەڵگا بەمەبەستی تۆقاندن و ترساندن هەوڵدانێتی بۆ بەستن و لەناوبردنی هەرجۆرە دەرتانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی. ئەو هێرشە هەمەلایەنەیە لەسەر گشتی گەلان و هەموو جیاوازییەکانی کۆمەڵگایە. بە لەناوبردنی بەستێن و دەرفەتی هاتنە لایەکی گەل، دەیهەوێ شەقام لەهێزی پێشەنگی گەل دابماڵێ و بە روانگەی ئەمنی گەل و کۆمەڵگا داپڵۆسێنێت. دیارە کە کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارێکدا دووچاری تەنگ‌وچەڵەمەیە و لە ئەوپەڕی ناسەقامگیری دایە. بۆیەش…

شۆڕشگێری، بەجێهێنانی ئەرکی پێشەنگایەتیە

کاتێک کۆمەڵگا ڕێپێوانی خۆی بەرەوە ئازادی دەست پێدەکات، بۆ تێپەڕین لە دەربەندە مێژوویەکان بەردەوام پێویستە ئاستی ئافرێنەری خۆی لە بواری واتادا بەرز ڕابگرێت و لەبواری ڕێبازەوە هەنگاوی دەوڵەمەندانە هەڵگرێت. ئەو بابەتە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئاستی ئاگاداریی و توانایی کۆمەڵگاوە هەیە، ئاگاداری و زانابوونێک کە بەرهەمی تێفکرین و کردارە. ئەو خاڵە لە کەسایەتی پێشەنگی کۆمەڵگادا خۆی دەبینێتەوە. پێشەنگێک کە لەسەر ئەو بنەمایە پێگەیشتووە، تێکەڵاوییەکە لە ماف و بەرپرسیارێتی. تاکێک کە ڕیشەی لە شوناسێکی کۆمەڵایەتی و مێژووییدا هەیە و بەرپرسیارێتیەک کە بەرهەمی یەکگرتنەوەی مافەکانی تاک و کۆمەڵگایە لە بەستێنی ئاییندە بینیدا. پێشەنگێک…

یادی شەهیدانی مانگی گۆلان و سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی بەرز رادەگرین

مێژووی هەزاران ساڵەی کوردستان لێوانلێوە لە ئازار و ئازایەتی، لە خیانەت و خۆڕاگری، لە کوشتن و لە کۆڵنەدەری. لە هەر شوێنێک کوشتن هەبووبێت، لەوێش گەلی کورد بەرگری لە خۆی کردووە. ئەم گەلە قەقنەس ئاسا دەیان و سەدان و هەزاران جار لە ناو ئاگردا ژیاوەتەوە و دیسانیش سروودی ژیانەوەی وتۆتەوە. ئیمە لە کاتێکدا یادی شەهیدانی مانگی گوڵان ئەکەینەوە کە گەلی کورد لە قۆناخێکی چارەنووس سازدا ئەژی. لە هەر چوار لاوە ڕووبەڕووی هێرشی هەمەلایەنەی هێزە ئەمپێریالیست و دارەدەستە ناوچەییەکانیان ئەبێتەوە و خۆڕاگرییەکی بێوێنەی نواندووە. گوڵان مانگی شەهیدانە. هەر لە سەرەتای دامەزراندنی تەڤگەری…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان