تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ هەبوونی گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان
هەبوونی فەزایەکی تێکەڵ لە کێبەرکێ و رەکەبەری کە وەک قۆناغی سێیەمی سەرمایەداری، نئولیبڕاڵ بەناو دەکرێ لە تەشەنەسەندن دایە و ئاستێکی گشتی بەخۆوە گرتووە. ئەو مژارە لە سیمای شەڕێکی بەرفراوانی جیهانیدا بەڕێوەدەچێت کە وەک شەڕێ جیهانی سییەم بەناومان کردووە. چەند خاڵ وەک تایبەتمەندی ئەو قۆناغە لە بەر چاوە کە دەکرێ بەم جۆرە دەستنیشانیان بکەین؛ داڕوخان یا بێبنەمابوونی رێساکان و نەریتەکان(هەنجارەکان)، ئەو یاسایانەی کە هەڵقوڵاوی ململانێ و شەڕەکانی جیهانین و ریشەیان لە دەریای خوێندا هەیە، هەلپەرەستی و بەکارهێنانی هاوسەنگییەکان، نەهێنیکاری و وەلانانی رێوڕەسمی بروکراتیک و داماڵینی بازنەکانی ڕەواییپێدان و رەواییوەرگرتن. هەڵبەت ئەوە…