گەنجان بە ڕۆحی شەهید چالاک، پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن
بزووتنەوەی ئاپۆیی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، مۆرکی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد داناوە، لە پێناو دەستەبەر کردنی ئازادی و ژیانێکی بە واتا، باشترین رۆڵەکانی لە هەستیارترین قۆناخەکانی تێکۆشاندا فیدا کردووە. شەهید چالاک جوانڕۆ، یەک لەو گەنجە بە توانا و خاوەن هەڵوێستانەیە کە لە سەرەتای لاوێیتیدا بەشداری تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد بووەوە، بە ڕۆحی گەنجێتی بەرەو سەرکەوتن هەنگاوی هەڵهێناوە. شەهید چالاک وەک گەنجێکی شۆڕشگێڕ و میلیتانێکی ئاپۆیی، بە مەبەستی وشیار کردن و بە ڕێکخستن کردنی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاشکرا کردنی پیلانەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئێران، بێ وچان…