مە زڵووم حەفتەن؛ نەریتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین بەرخودان لەدژی ناحەقییە
ئەندامی مەجلیسی پژاک مەزڵووم حەفتەن بوو بە میوانی بەرنامەی هێڵی ٣ و گووتی: سەرهەڵدانەکانی گەلان گەیشتووەتە ئاستێکی وەها کە داخوازییەکانیان ڕوونە و شکڵ و فۆرمی بە خۆیەوە گرتووە. ئەگەر هەموو گەلان لە هەموو شارەکان هاوکاری یەکتر بن دەوڵەت مەجبوورە دەست لە سیاسەتەکانی بەردا و گوێ بۆ گەل بگرێت. مەزڵووم حەفتەن، بو پێوەندی ناوبەر دەوڵەتانی داگیرکەر لە دژی گەلی کورد و ناوچەکە و هەروەتر بەرژەوەندیەکانیان بە پیچەوانەی ئایدیالۆژیەکانیان وەهای گوت: لە ڕوانگەی دەوڵەتانی داگیرکەرەوە پاراستن و ئاسایشی مللی هاوتەرازە لەگەڵ ئاساییشی ناوچەکە. گرینگە کە بزانین ئەمە بە واتای ئاساییشی…