بە رۆحی شۆڕشگێڕی گەڵان، کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەین و کوردستان رزگار بکەین
سێیەمین کۆنگرەی کۆدار لە رۆژانی ٧، ٨ و ٩ مانگی مەی٢٠٢٠ کە رێکەوتە لەگەڵ١٧، ١٨ و ١٩ گوڵانی ساڵی ١٣٩٩ هەتاوی بە دروشمی " بە رۆحی شۆڕشگێڕی گەلان، کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەین و کوردستان رزگار بکەین" بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. کۆنگرە لە چیاکانی کوردستان ئەنجامدرا و تێیدا تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد و یاد و بیرەوری شەهیدانی رێگای ئازادی، بە تایبەت شەهیدانی پێشەنگی ئەو قۆناغە، ئارگەش کارزان، تۆڵهەڵدان سنە، رۆژهات بۆکان، دلۆڤان فەدایی و هەروەها ئیقباڵ مورادی بەرز نرخێندرا. کۆنگرە بە بەشداری ئەندامان و هەروەها نوێنەرانی دامەزراوە و کۆمیتەکانی کۆدار لە ماوەی سێ…