مامۆستا مەلا محەمەد؛ کەسایەتییەکی وڵاتپارێز و نیشتمان پەروەری گەلەکەمان بوو
بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا محەممەد غەفووری، کەسایەتی خۆشناو و نیشتمان پەروەری گەلەکەمان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و سەرجەم گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت شاری نیشتمان پەروەری سەقز و سەرجەم ئەدەب دۆستان و مامۆستایانی ئاینی نیشتمانپەروەر دەکەین. کۆچی مامۆستا لەم دۆخە هەستیار و چارەنووس سازەدا، خەسارێکی مەزن بوو لەگۆڕەپانی ئایین و ئەدەبی کوردی و بە کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد خەمبار و دڵنگران بووین و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەی مامۆستای هێژا و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان دەخوازین. مامۆستا مەلا محەمەد؛ کەسایەتییەکی سیاسی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی و مامۆستایەکی ئایینی و ناودار…