لەکەسایەتی شەهید هێرشدا، یادی سەرجەم شەهیدانی مانگی گوڵان بەرز رادەگرین
گوڵان، مانگی شەهیدانە، مانگی خۆڕاگری و بەرخۆدان لەبەرانبەر داگیرکەرییە. شەهیدان، ئەو مرۆڤە پاک و بێگەردانەن کە جوانترین هیمای مرۆڤایەتین. هێمای پاکی و ئەخلاق و دروستی مرۆڤایەتین .هەر چرکەیەک لە ژیانیان لەپێناوی حەقیقەت و ڕاستی تەرخان کردووە، هیچ جۆرە زوڵم و ناپاکی داگیرکەرانیان، بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی شیاو و قەبووڵ نەکردووە. تاکە ئامانجیان بونیادنانی ژیانی ئازاد و بە کەرامەت بووە. لە ١٨ی گوڵانی ٢٠٠٦ی زاینی شەهید هێرش کارزان (جمشید مەلەک بەیگی)، وەک یەکەم شەهیدی کۆمەڵگەی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – کەجەرە پەیوەستی کاروانی شەهیدان بووە و یادی هەمیشە لە یادگەی گەلەکەمان زیندووە. شەهید…