رێگرتن لە زمانی کوردی لە ئێراندا نیشانەی بەرجەستەی ژینۆسایدی فەرهەنگییە
زمانی کوردی وەک شوناسی بنچینەیی نەتەوەی کورد و هێما بۆ فەرهەنگی دەوڵەمەند و زەنگینی گەلەکەمان بەردەوام رووبەڕووی بێبەزەییترین سیاسەتەکانی سەرچاوەگرتوو لە ژینۆسایدی سەپێنراو لە لایەن داگیرکەرانی کوردستان و فاشیستانەوە دەبێتەوە. ئەو هێمای ژیان و مانەوەیەی گەلەکەمان پێویستە بە شکۆدارترین شێواز بەرز راگیرێ. سیاسەتی قڕکردنی فەرهەنگی دوژمنانی نەتەوەی کورد کە هێندێ جار ئاوێتەی قڕکردنی جەستەیی بووە، لە یەکەم هەنگاودا، لەناوبردنی زمانی کوردی بە ئامانج گرتووە و هێرشی دڕندانەی کردووەتە سەری. لەناوچوونی زمان بە واتای بنەبڕبوون و سڕینەوەی هەموو جوانی و رازاوەییە جیاوازییەکانی سروشتی و مرۆیی ناو فەرهەنگی کوردییە. زمان، دابونەریت، ئایین،…