گەلی کورد پێویستە بە رۆحێکی مرۆڤ دۆستانەوە، بە هانای لێقەوماوانی بوومەلەرزەی خارپێتەوە بڕوات
بوومەلەرزە لە شاری خارپێت بووە هۆکاری گیان لەدەستدان و بریندار بوونی هەزاران کەس و زامێکی دیکەیە بە سەر لاشەی برینداری نیشتمان. لەسەر ناوی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆهەڵاتی کوردستان – کۆدار پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و تایبەت کەس و کاری ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ سەرجەم برینداران دەخوازین. ئێش و ئازاری خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی خارپێت، ئێش و ئازاری هەموومانە و گەلی رۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆی بە هاوخەمی گەلی باکوور دەزانێ. جۆگرافیای کوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بەردەوام وەکوو جۆگرافیایەیکی داگیرکراو سەیرکراوە، چ کات و سەردەمێک پێویستیان…