ئەڵقەی تەواوکەری بەرخۆدانی گەریلا سەرهەڵدانی یەکدڵانەی گەلە
هێرشە زنجیرەیی و بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، شەڕی لە سەرتاسەری ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان بڵاوکردووەتەوە، وەک کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، ئەم هێرشانە بە کۆمەڵکوژی دەزانین و بە توندی شەرمەزاری دەکەین. شەڕێک کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بێوەستان دەستیپێکردووە، بە شێوەیەکی جدیی کراوەتە بەشی بنەڕەتی و ئەولەویەتی یەکەمی شەڕی سێیەمی جیهانی، هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، هەموو گەلی کورد و هەر چوار بەشی کوردستانی ڕووبەڕووی مەترسیی جدیی کردووەتەوە، تەنانەت گەلانی دیکەی ناو جوگرافیای کوردستان لە مەترسیی…