ژنانی هۆنەرمەند و ورزشكار قوربانیانی سەرەكی سیاسەتی رەگەزگەرای رژێمی داگیركەری ئێرانن
هۆنەر و ورزش دوو گۆڕەپانی چاندی و بەنرخی كۆمەڵگەن كە رۆڵێكی گرنگیان لەوەرچەرخان و پێشخستنی و نوێ بوونەوەی تاك و كۆمەڵگەی مرۆڤی بینیووە. ئەم دوو گۆڕەپانە چاندیە هەر لەمێژوویی كۆنی كۆمەڵگەكانەوە تا سەردەمی ئێستا ئەرك و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێهێناوە و تەنانەت هۆنەر و ورزش ئاوێنەی ئەخلاقی كۆمەڵگەكان بوون و بوونەتە بەشێك لەئەخلاقی كۆمەڵگە. پێشەنگانی هۆنەر و ورزش كە ورە و وزە لەتاك و كۆمەڵگەدا بەرجەستە دەكەن لەسەر دەستی ژنان پەرەیان سەندووە و ژنان بوونەتە داینەمۆی ئەو وزە و ورەیە و ئەخلاقیان وەكو چاندنی كۆمەڵگەكان بۆنیاد ناوە، بۆیەش ژنان ئاوێنە و…