هۆنەر و ورزش دوو گۆڕەپانی چاندی و بەنرخی كۆمەڵگەن كە رۆڵێكی گرنگیان لەوەرچەرخان و پێشخستنی و نوێ بوونەوەی تاك و كۆمەڵگەی مرۆڤی بینیووە. ئەم دوو گۆڕەپانە چاندیە هەر لەمێژوویی كۆنی كۆمەڵگەكانەوە تا سەردەمی ئێستا ئەرك و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێهێناوە و تەنانەت هۆنەر و ورزش ئاوێنەی ئەخلاقی كۆمەڵگەكان بوون و بوونەتە بەشێك لەئەخلاقی كۆمەڵگە. پێشەنگانی هۆنەر و ورزش كە ورە و وزە لەتاك و كۆمەڵگەدا بەرجەستە دەكەن لەسەر دەستی ژنان پەرەیان سەندووە و ژنان بوونەتە داینەمۆی ئەو وزە و ورەیە و ئەخلاقیان وەكو چاندنی كۆمەڵگەكان بۆنیاد ناوە، بۆیەش ژنان ئاوێنە و ئاوێتەی هۆنەر و ورزش و ئەخلاق و چاندنی كۆمەڵگەكانن.
رژێم و دەوڵەت و دەسەڵاتداری بۆ ئەوەی كۆمەڵگەكان لەرێژەوی راستەقینەی خۆیان دووربخەنەوە و بەلارێدایان ببەن، هەمیشە هەوڵیانداوە گۆڕەپانەكانی ئەخلاق و چاندی كۆمەڵگە كە وەزرش و هۆنەر رۆڵی سەرەكی لەم یەكەدا دەگێڕن دەكەنە ئامانج. كاتێك بزانن كە ئەم گۆڕەپانە بەگوێرەی ویست و داواكاریەكانی ئەوان ناجووڵێنەوە، هەوڵدەدەن بیانخەنە ژیر كۆنترۆڵی خۆیانەوە.
ژنانی خاوەن بەهەرەی هۆنەر بەتایبەتی لەلایەن رژێمی رەگەزگەرا و فاشیست و دژە ژنەوە بوونەتە ئامانجی سەرەكی رژێم، بەتایبەتی ئەو ژنانەی دەیانەوێت پەرە بە بەهەرە كەسێتیەكانی خۆیان بدەن و لەئاستێكی بەرزی هۆنەردا پێشەنگایەتی كۆمەڵگە بكەن و هۆنەرەكەیان بخەنە خزمەتی كۆمەڵگەوە. ئەم كەسایەتیانە راستەوخۆ لەلایەن سیستەمی دژە ژنی رژێم و بەرێگەی دام و دەزگا سەركۆتكارەكانی ژنان لەگۆڕەپانەكانی هۆنەردا دوور دەخرێنەوە و بەرێگەی قەدەغەكردن و یاساكانی دژە ژن و زیهنیەتی پیاوسالارانە و فاشیستانەی رژێم بەربەست لەبەردەم ژنان دادەنن.
شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەراستیدا، بۆریەكی هەناسەدان بوو بۆ ئەو ژنانەی كە بەراستی دەیانەوێت بەئیرادەیەكی ئازادانە لەكۆمەڵگەدا و لەسەر خۆیان راگرن. ئەو ژنانەش لەم شۆڕشەدا بەئاشكرا بوونە ئاڵاهەڵگر و پشتیوان و پێشەنگی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی. ئەو ژنانەی كە بەساڵانە لەگۆڕەپانە جیاوازەكانی ژیاندا بەتایبەتی لەگۆڕەپانی هۆنەری سینەما و راگەیاندن و وەرزش و كارە هونەریەكانی تردا خزمەتی كۆمەڵگە دەكەن، هەوڵیاندا لەم قۆناخە هەستیارەدا، شانبەشانی كۆمەڵانی گەلانی ئێران دەنگی نارەزایەتی و ئازادی بەرز بكەنەوە، كەچی رژێم و دام و دەزگا سەركۆتكارەكانی ئەمەیان پێ هەرس نەكرا.
ئەساسەن رژێمی فاشیست و رەگەزگەرا و داگیركەری ئێران بڕوا و باوەڕی بەهێز و تواناكانی ژنان نییە و لەبنەماشدا لەگەشەسەندن و بەهێزبوونی توانانی ژنانیش دەترسێت. رژێمی دەرندە و دژە ژنی ئێران بەژەهرخوارد كردنی كچانی خوێندنكار و خوێندنگاكان نەوەستا، بەرێگەی پەرلەمان و حكومەت یاسای حیجابی زۆرە ملێ و یاسای بەرەنگاربوونەوەی ئەو كەسانەی حیجابی زۆرە ملێ پەسەند ناكەن بەزۆری بەسەر كۆمەڵگە دەسەپێنێت، لەبەرامبەریشدا پەلاماری دایكانی شەهیدان دەدەن.
عەقڵیەتی پیاوسالارانە و فاشیستانەی رژێمی داگیركەر و رەگەزگەرای ئێران هاوشێوەی ئەو هەزاران گەنج و لاوەی بەدەرندانە شێوە پەلاماریان داون، ئەم چین و توێژانەی كۆمەڵگەشی چەوساندۆتەوە و بەشێوەیەكی ناڕەوا پەلاماری هۆنەرمەندان و هۆنەردۆستان و ورزشكاران داوە، دوورخستنەوەی دەیان ژنە سینەماكار و وەرزشكار و كاپیتانی تۆپی پێ نیشانەی ئەو دەرندایەتیەی رژێمی ئێرانە. بۆیە وەكو كۆمیتەی چاند و هونەر ئەو هەڵوێست و سیاسەتانەی رژێمی كۆنەپارێز و فاشیست و دژە ژن و دژە هونەر و وەرزش ریسوا و شەرمەزار دەكەین و ئەو دەستێوەردانانەی رژێم لەسەر چاند و ئەخلاق كۆمەڵگە بەكردەوەیەكی فاشیستانە و دوور لەپێوان و ئەخلاقی رژێمی دەسپۆتیك و داگیركەر و رەگەزگەرا وەكو كردەیەكی دژە مرۆڤ و ئازادی تاك و كۆمەڵگە و نرخ و بەها گشتیەكان سەیری دەكەین.
شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی سەلماندنی كە رژێمی ئێران بەراستی رژێمیكی دژە ژن و دژە ئەخلاقە. هۆنەری گەورەی ژنان كە هۆنەرێكی شۆڕشگێڕانەیە و لەئاستی قەڵەمباز و وەرچەرخانێكی نوێ لەئێران و هەرێمەكە و ئاستی جیهاندا بوو، پێویستیەكی وەها و ئەركێكی ئەخلاقی خستبووە سەر هەموو كۆمەڵگەی هۆنەردۆستان و ورزشكاران كە وەكو ئەركێكی ئەخلاقی پشتیوانی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بكەن. هەر بۆیەش پشتیوانی ئەو سینەماكار و راگەیاندنكار و هۆنەرمەند و وەزرشكارانە بەجێهێنانی ئەو ئەركە ئەخلاقییە بوو كە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەئەستۆیانی نابوو. بەڵام بەداخەوە رژێمی فاشیستی پیاوسالار كە هەمیشە هەوڵی داوە، ماتەوزەی گەنجان و بەهرە و هۆنەری گەنجان بەلاڕێدا ببات و لەخزمەتی بەردەوامی تەمەنی دەسەڵاتداریەتی خۆیدا بەكاریان بهێنێت ئەمەی پێ هەرس نەكرا و پەلاماری ئەو ئێرادە ئازادە دا كە لەكەسایەتی هونەرمەندانی شۆڕش و وەرزشكارانی شۆڕشدا رەنگی دایە. وەكو كۆمیتەی چاند و هۆنەر هەڵوێست و پشتیوانی هەموو ئەو چین و توێژ و كەسایەتییە هۆنەرمەند و وەرزشڤان و راگەیاندنكار و نوسەر و سیاسەتڤان و كەسایەتی ئاینی، ژنان و گەنجانی بەرز و پیرۆز دەنرخێنین، بانگەوازمان لەكۆمەڵانی خەڵك و گەلان و پێكهاتە جیاوازەكان و بەتایبەتی كۆمەڵگەی هۆنەردۆستان و وەرزشكاران لەژنانی هۆنەرمەند و ژنانی بواری سینەما و راگەیاندن و ورزشكاران بەتەنیا جێ نەهێڵین، ئەو كەسایەتیانە نرخ و بەهاكانی كۆمەڵگەن و بەپشتیوانی و خاوەندەركەوتن لەو كەسایەتیانە گوڕ و تینی زیاتر ببەخشنە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و بیسلمێنن كە رژێمی رەگەزگەرا و فاشیستی دژە مرۆڤ و دژە هونەر و چاند و دژە ئەخلاق ئەو كەسایەتیانە بەبەشێك لەئیرادەی ئازادی گەلان دەزانن.
كۆمیتەی چاند و هۆنەری كۆدار
١٦/٦/٢٠٢٣