» هەڵبژارده

زمانی رژێمی داگیرکەری ئێران، تەنیا زمانی گرتن و شەڕە

18 كانونی دووه‌م, 2021

  رژیمی داگیرکەری ئێران شاڵاوێکی بەفراوانی گرتن، دەستبەسەرکردن، زیندانی و ئەشکەنجەی لە هەموو ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە و بەردەوامی دەکات. بە وەدیهێنانی کەش‌وهەوایەکی سەربازی و میلیتاریزەکردنی کۆمەڵگا بەمەبەستی تۆقاندن و ترساندن هەوڵدانێتی بۆ بەستن و لەناوبردنی هەرجۆرە دەرتانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی. ئەو هێرشە هەمەلایەنەیە لەسەر گشتی گەلان و هەموو جیاوازییەکانی کۆمەڵگایە. بە لەناوبردنی بەستێن و دەرفەتی هاتنە لایەکی گەل، دەیهەوێ شەقام لەهێزی پێشەنگی گەل دابماڵێ و بە روانگەی ئەمنی گەل و کۆمەڵگا داپڵۆسێنێت. دیارە کە کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارێکدا دووچاری تەنگ‌وچەڵەمەیە و لە ئەوپەڕی ناسەقامگیری دایە. بۆیەش…

کتێبی “رەنگدان بە دەست باوە” چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "رەنگدان بە دەست باوە"، بە قەڵەمی گەریلای ئازادی کوردستان، هەڤاڵ "ئاریۆ بەرزەن" داڕێژراوە. کتێبی رەنگدان بە دەست باوە، وشەکانی تێکەڵ بە خۆشەویستی وڵات و مرۆڤی ئازادە، هاوکات رق و قینی بێ سنووری نووسەر لە ژیانی کۆیلەتی، خیانەت پێکراو و بن دەست، بە زەقی لە پێش چاوی خوێنەر نەخش دەکات. کتێبی رەنگدان بە دەست باوە، بە هەستێکی ناسکی شاعیرانە و هاوکات شۆڕشگێڕانە، لە شاخەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، بە قەڵەم کێشراوە. ناوەڕۆکی کتێبەکە پێکهاتووە لە هەڵبەستی کوردی، فارسی و چەن کورتە چیرۆکیش لەبەر خۆ دەگرێ. ئەم بەرهەمە لە ناوەندی راگەیاندنی…

کۆدار کۆنگرەی سێیەمینی خۆی لە چیاکانی کوردستان پێکهێنا

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان(کۆدار) بە دروشمی بە رۆحی شۆڕشگێڕی گەڵان، کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەین و کوردستان رزگار بکەین" لە٨،٧و٩ی گوڵانی ٢٠٢٠دا لە چیا ئازادەکانی کوردستان کۆنگرەی سێیەمی پێکهێنا. بە هەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبەری کۆنگرە و رێزگرتن بۆ بیرەوەری شەهیدانی شۆڕش؛ کۆنگرە دەستی پێکرد. لە دوای ئەوەی کە لە لایەن لیژنەی کۆنگرەوە بەشدارانی کۆنگرە سڵاو کران، هاوسەرۆکی کۆدار فواد بێریتان وتاری سەرەتای پێشکەش کرد. فواد بێریتان وەها دەستی بە وتارەکەی کرد:" لە سەرەتادا سڵاوی خۆمان ئاراستەی بونیادنەری ژیانی ئازاد رێبەر ئاپۆ کە لە ئیمرالی خۆڕاگری دەکات، هەموو هەڤاڵانمان کە لە چیاکانی…

پاراستنی دارستانه‌كانی زاگرۆس ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌

9 نیسان, 2020

بە درێژایی مێژوو سروشت بە ئەندازەی ئەم سەردەمە تووشی تاڵان و کاولکاری و کارەسات نەبووەتەوە، سیستەمی هەلپەرست و تاڵانچی سەرمایەداری بە مەبەستی کەڵەکە کردنی سەرمایە بۆ چرکەیەکیش دەست لە قڕکردن و لە ناو بردنی سروشت هەڵناگرێت. بەشێکی هەرە زۆری دارستان و زەوییە چاندنی و شیناییەکانی دونیا بوونەتە بیابانێکی وشک و قاقڕ.. ئەم بێ عەداڵەتی و دەستدرێژیانە بە بیانووی مڵکی گشتی بۆ دەوڵەتەکان بە ئەرێکردنی یاسا رەوایی پێدراوە. دەوڵەتی ئێرانیش زیاتر لە هەر دەوڵەتێکیتر بە هۆی نەبوونی رێوەبەری کارامە و رێوەبردنێکی راست وڵاتیان بەروە کاولبوونێک بردووە کە زیندووکردنەوەی زۆر ئەستەمە.  جیاواز…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان