گەلان دەرفەتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە دەست نەدەن
لێدوانی کۆدار بە بۆنەی ٨ی ماڕس دەستکەوتی ٨ی ماڕس، ڕۆژی جیهانی ژن بە تێکۆشانی ئازادیخوازانی جیهان بەدەست هاتووە. ئەو ڕۆژە، ڕۆژی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ژنانی کورد وەکوو پێشەنگانی ڕێگەی ئازادی لە کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. کۆمەڵگەی دێموکڕاتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) ڕۆژی جیهانی ژن لە هەموو ژنانی کورد و تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی گەلان پێرۆز دەکات. ڕزگاری کۆمەڵگە لە ژێر ستەمی سیستەمی پیاوسالار و دەوڵەتگەرایی فاشیستی و بەدەستهێنانی ئازادی و بەختەوەری تەنیا بە گرینگیدان بە تێکۆشانی ژنان و ئازادی هەموو ژنان پێکدێت. ئەوڕۆکە هەموو ئازادییەکانی کۆمەڵگە بەتایبەتی لە کوردستان و…