» لێدوان

لێدوانی فەرمانداری YRK سەبارەت بە شەهید بوونی گروپێک گەریلا لە سەلاسی باوەجانی

6 تشرینی یه‌كه‌م, 2016

بۆ ڕای گشتی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبر (١٣ی رەزبەر) گروپێک لە گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK،  لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی پیلانگێڕی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بە کرێگیراوانی هەرێمی، شەهید بوون. دواتر سەبارەت بەم بابەتە وردەکاری و زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە. فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK 6/10/2016

بەردەوامی سوننەتی ئیبراهیمی لەمەڕ نەمرودەکانی سەردەم، ئەرکی مێژوویی هەر موسڵمانێکە

11 ئه‌یلول, 2016

بەردەوامی سوننەتی ئیبراهیمی لەمەڕ نەمرودەکانی سەردەم، ئەرکی مێژوویی هەر موسڵمانێکە جەژنی قوربان لە کاتێکدا لە لایەن موسڵمانان پیرۆز دەکرێت کە وڵاتە ئیسلامیەکان و گەلانی ناوچەکە رۆژ بە رۆژ دەبنە قوربانی هێزە دەسەڵاتخوازەکان و دیکتاتۆرەکان. رژیمە خوێنمژەکانی سەرمایەداری لەسەرناوی  دیموکراسی و ئازادی هەموو رۆژهەڵاتی ناوینان داگیر کردوە و نە تەنیا سەقامگیری و ئاشتی و برایەتیان بۆ گەلانی ناوچەکە نەهێناوە بەڵکو ئاگری نیفاق و هەڵگرساندنی شەڕی باوەڕی و مەزەبی و کوژرانی هەزاران کەس و ماڵوێرانی و کۆچبەری بە ملوێنان مرۆڤی لێکەوتەوە. بەڵێ، ئەمەیە خەڵاتی دەوڵەتە پاوانخوازەکان و پاشکەوتووانی ئەوان کە ئیستاکە کە…

شەهید سمکۆ سەمبولی قارەمانێتی مێژووی سەردەمی نوێە

3 ئه‌یلول, 2016

ساڵی ٢٠١١ی زایینی لە وەها رۆژێکدا تێکۆشەر و قارەمانی گەلەکەمان، هەڤاڵی فەرماندە، ماجد کاویان ناسراو بە سمکۆ سەڕهەڵدان لە رۆژی ١٣ی خەرمانان شەهید بوو. شەهید سمکۆ و هەڤاڵانی بە بەرخۆدانی و قارەمانێتی توانیان چۆک بە دوژمنی خوێنمژی دێرینەی گەلی کورد، واتا کۆماری ئیسلامی ئێران دادەن و لە بەرامبەر دەستدرێژی و داگیرکاری سەر خاکی کوردستان، بە رۆحی عەگید و عاکیف، ناموس و شەڕەفیان بپارێزن. شەڕی قەندیل لە ساڵی 2011 تەنیا شەڕێکی نیزامی و سەربازی نەبوو بەڵکوو شەڕی پاراستنی نرخەکانی مرۆڤایەتی لەمەڕ هێرشی هۆڤانە و داگیرکاری بوو. هەڤاڵمان لە شەڕی قەندیل سەرکەوتنی…

داخۆیانی پلاتفۆرمی زاگرۆس بە بۆنەی 32مین ساڵڕۆژی قه‌ڵه‌مبازی 15ی ئاگۆست

14 ئاب, 2016

هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ یادی فه‌رماندار “عەگید” و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌ پیرۆزه‌ راده‌گرین و وه‌ک پلاتفۆرمی زاگرۆس قاره‌مانیه‌تی رۆڵه‌کانی زاگرۆس قه‌ت له‌بیر ناکه‌ین و په‌یمانی تێکۆشان و خاوه‌نداریه‌تیمان به‌ شه‌هیدانی ئازادی گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و هه‌موو جیهان دوپات ده‌که‌ینه‌وه.‌ هه‌نگاوه‌ مێژویه‌کەی 15ی ته‌باخ له‌ مێژوی تێکۆشان و به‌رخۆدانی گه‌له‌کمان دا خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی گه‌لێک پیرۆز و تایبه‌ته. ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌ کۆتایی به‌ ترس و خۆفی گه‌له‌که‌مان له‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی و ناوده‌وڵه‌تی هێنا که‌ هه‌مو توانا وزه‌یان له‌ کوردان بریبوو، کۆیلایه‌تی، بێهیوایی و مردنیان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان داسه‌پاندبوو. ئیدی ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌ جه‌ساره‌ت و…

جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە سەرجەم دینداران بە تایبەت لە دونیای ئیسلام وهەمو موسوڵمانەکان لە کوردستان پیرۆزبایی دەکەین

5 ته‌مموز, 2016

بۆ ڕای گشتی:           سەرەتا جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە سەرجەم دینداران بە تایبەت لە دونیای ئیسلام وهەمو موسوڵمانەکان لە کوردستان پیرۆزبایی دەکەین.هیوادارین تاعات و عیباداتی هەمو موسوڵمانان لەو مانگە دا پەسەندی رێگای حەق بێت.           ئەمڕۆ لە کاتێک دا جەژنی ڕەمەزان پیرۆز دەکرێت کە لە زۆربەی بەشە کانی جیهان و بە تایبەت لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوین ، هەروەها لە هەموو بەشەکانی کوردستان شەڕێکی دژوار لە ئارادایە و رۆژانە هەواڵی گیان لە دەست دانی بە سەدان مرۆڤ لە مێدیاکانی جیهان بڵاو دەبێتەوە .…

دەسپێکێک بۆ کۆتایی درێژخایەنترین شەڕی ئامریکای لاتین و هاتنی چینی ئاشتی کۆلۆمبیایەکان

24 حوزه‌یران, 2016

پەیامی پیرۆزبایی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک بۆ تەڤگەری ئازادیخوازی کۆلۆمبیا هەڤاڵان و تێکۆشەرانی تەڤگەری ئازادیخوازی کۆلۆمبیا (فارک)، ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک بەر لەهەر شتێک تێکۆشان و خەباتی شۆڕشگێڕانەی ئێوە کە دوای 52 ساڵ تێکۆشانی بێ ووچان بوو بە هۆکاری واژۆ کردنی پەیمانی سوڵح لەگەڵ دەوڵەت، پیرۆز دەنرخێنین و سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئێوە دەکەین. هیوادارین کە لەو هەنگاوە شۆڕشگیڕانەیەدا تەواوی مافە مەدەنی، مرۆڤانە و سیاسیەکانی ئەندامان و هاووڵاتیەکان بە شێوازێکی بە شەڕەف و بە متمانەی ناونەتەوەیی بگاتە ئامانج. هیوادارین کە نەوەی داهاتووتان ببێتە هەوێنی ئاشتی لە…

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان: رژێمی ئێران بە سود وەرگرتن لە چەتەکانی کۆنترا گەریلا دەیهەوێ زیان بە گەلی کورد بگەیەنێت.

24 حوزه‌یران, 2016

لەم دوواییانەدا رژێمی ئێران بە سود وەرگرتن لە گروپەکانی کۆنترا گەریلا کە لەلایان ناوەندی شەڕی تایبەتی دەوڵەتەوە بەڕێوە دەبرێن و ئاڕاستە دەکرێن، دەیهەوێ ئەو هەرێم و ناوچانە شناسایی بکات کە هەڤڵانی گەریلا تەیدا بەجێ بوون و دواتر پەلاماریان بدات، هەروەها بۆ ئەوەی رێگاکانی پەیوەندی گەل و گەریلا کۆنترۆڵ بکات و وڵاتپارێزان دەستگیر بکات. ئەم گروپانە لە تیمی ٦، ٨ و١٠ کەسی پێک دێن و تەنها چەک و کەرەستەی شەخسیان پێیە، جل و بەرگیان وەکوو گەریلایە و جامانە و کەفیەی گەریلاش بەکار دەهێنن. هەروەها لەناو ئەو تیمانەدا کەسانێک بە زاراوەی کورمانج…

لێدوانی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار سەبارەت بە هاتنی حەسەن روحانی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان

7 حوزه‌یران, 2016

      لە دوای دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران كاربەدەستانی رژێمی نوێ، بە هێرشێكی بەرفراوان و كۆمەڵكوژییەكی مەزن هەوڵیاندا دەسەڵاتی خۆیان لە تەواوی ئێران و بە تایبەتی لە سەر نەتەوەكانی ئێراندا بسەپێنن. رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران بە لە ناو بردنی هێزە بەرهەڵستكارەكانی خۆی، یەكدەست بوون و دیكتاتۆریەتی خۆی دامەزراند. عەقڵیەتی فاشیزمی زاڵ لە ناو ‌‌‌‌حكوومەتی پەهلەوی، ئەم جارەیان بە دەمامكی مەزهەبی لە ناو رژێمی كۆماری ئیسلامی دا بەردەوام بوو. لە دوای كۆماری ئیسلامی ئێران كاربەدەستانی ئەم رژێمە، بە هەموو رێبازێكەوە هەوڵیان دا هەم ناسنامەی راستەقینەی سەرجەم گەلانی ئێران لە ناو…

رژێمی داگیركاری ئێران، لەسەر ئایین و باوەڕی گەلان سیاسەت دەكات.

6 حوزه‌یران, 2016

پێشوازی موسلمانانی جیهان و كوردستان لەمانگی پیرۆزی رەمەزان لەكاتێك دایە، كە شەڕ و  پێكدادان دەستەو یەخەی ناوچەكەی گرتووەتەوە و تا دەڕوات قووڵاتر دەبێتەوە. بەداخەوە بەشێكی سەرەكی ئەو شەڕە ئەمڕۆ لەژێر ناوی پاراستنی ئایین، مەزهەب و بیرو باوەڕی ئیسلامیەتدا پەیڕەو دەكرێت و لە ژێر ئەو ناوەدا گەلان بە گژیەكدا دەدرێن و رووبەڕووی كۆمەڵكوژی و ماڵوێرانی دەكرێنەوە. مانگی رەمەزان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا، بە مانگی ئاشتی، تەبایی و لەیەك تێگەیشتنی گەلان ناوزەد كراوە، بەڵام دەوڵەتانی توركیا و ئێران لە ژێر دەمامكی ئایینی ئیسلام دا فتوای كۆمەڵكوژكردنی گەلی كوردیان لەسەرجەم بەشەكانی كوردستان…

شەهید دلێر ئارین هێمای هەست و بیری شۆڕشگێرانەی هونەری کوردیە.

6 حوزه‌یران, 2016

هەڤاڵ چیا یوسفی بە ناسناوی دلێر ئارین لە دایک بووی شاری کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە بەرواری 23/5/2016 لە ناوچەی گەڤەری باکوری کوردستان لەگەڵ 7 هەڤاڵی خۆی لە ئەنجامی پلانگێریەکی خائینانەوە، گەیشتە کاروانی نەمرانەوە. شەهید دلێر یەکێک لەو هەڤاڵە شۆڕشگێرانەی تەڤگەرەکەمان بوو کە هەستی قارەمانێتی و جەنگاوەری تێکەڵ بە هەست و هزری هونەرمەندی خۆی کرد و ببووە ملیتانێکی راستەقینەی رێگای حەقیقەت. شەهید دڵیر لە یەکێک لە یەکەم کەسانێک بوو کە پەرەی بە کار و خەباتی کولتووری و هونەری لەناو تەڤگەری ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستانی دا و کولتووری رەسەنی کوردی تێکەڵ…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان