ساڵی ٢٠١٧ دەکەینە ساڵی پێشخستنی تێکۆشانی هاوبەش لە کوردستان و سەرانسەری ئێران
لە ساڵی ٢٠١٦، کۆمەڵگای کوردستان و ئێران گۆڕانکاری گرنگی بەخۆیەوە بینی. هەرچەندە گۆڕانێک کە لە بەرژەوەندی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی ئێران و بەتایبەت گەلانی ئێران بێت؛ لە لۆژیک و زیهنیەتی دەسەڵاتدا ڕووی نەدا، بەڵام هێزە گۆڕانخوازەکان لە جیۆگرافیای ئێران، بە شێوازی جیاواز لەهەوڵ و کۆششی گۆڕینی ڕەوشەکەدا بوون. سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی ڕۆحانی چەند بەڵێنی سنورداری تایبەت بە پێکهێنانی مافی گەلانی ئێران دابوو، بەڵام بەکردەوە نەیتوانی زۆرێک لە بەرنامە کەموکورتەکانی خۆی پێش بخات. کارنامەی ڕۆحانی بەتایبەت لە حەوزەی سیاسەتی ناوخۆیی و پەیوەند بە کێشەی مافی هاوڵاتی بوون، دەرخەری ئەم ڕاستیەیە کە…