مانگى ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ بونیادنانی یەکێتى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوین
لە رۆژهەڵاتى ناوین، دین و باوەڕیەکان خاوەن جێگە و پێگەیەکى گرینگن و چاندى موسلمانێتى راستەقینە، تیکۆشانێکى مەزنى هەمبەر داگیرکەران و فرعۆنانى زەمان بەڕێوە بردووە. مانگى ڕەمەزان یەک لەو کات و دەرفەتە پیرۆزانە بووە کە مرۆڤ لەپێناویدا تێکۆشانێکی بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکى یەکسان و ئازاد بەڕێوە بردووە. کولتورى زەکات وسەرفترە و یارمەتیدان بە فەقیران و هەژاران هەروەها خۆپاراستن لە بێ ئەخلاقى و ژیانى تاکپەرەست لە تایبەتمەندیەکانى ئەو دەرفەت و زەمانە پیرۆزەیە. مەخابن هاتن و زاڵبوونی سیستەمى سەرمایەداری، ئەو کولتورە هەرەوەزى و بەرخۆدێرەی بە هێنانە ئاراى رێبازی ئیسلامی ساختە و پەردەپۆشکراو، بە…