بۆ رای گشتی و راگەیاندن
دامەزراندنی پژاک، وەڵامی رەنج و تێکۆشانی گەلەکەمانە حەڤدە ساڵی شکۆدار بەسەر دامەزراندنی پارتەکەمان، پژاکدا تێپەری. ئەو مێژوویە، لێوانلێوە لە حەماسە و قارەمانی شەهیدان و لەخۆبوردوویی هێزی گەریلا بە پاڵپشتی گەلەکەمان، مزگێنیدەری سەرکەوتنە بەسەر یەکبەیەکی لووتکە بەرزەکانی ئازادی و دیمۆکراسی و هاواری سەربەستترین و ئازادترین کۆمەڵگەکانە. ساڵڕۆژی دامەزراندنی پژاک وەک سەرلەنوێ ژیانەوەی گەلەکەمان، لە هەموو ئازادیخوازان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان پیرۆز دەکەین. دامەزراندنی پژاک وەڵامی رەنج و تێکۆشانی گەلەکەمانە. کاتێک کە پژاک دامەزرا، گەورەترین ئاوات و ئارەزووی گەلەکەمان واتە گەیشتن بە ئازادی، بوو بە بنەماییترین ستراتژی و پلانی هێزە تێکۆشەر و…