رێکخستنەکانی پژاک لە ئوروپا دووهەمین کۆنگرەی خۆی ساز کرد
دەقی ئەنجامنامەکە: ئهنجامنامهی دووهەمین کۆنگرەی ئوروپای پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاك (٢٠٢٤) لە سەردەمێکدا دووهەمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)، دەبەسترێت، کە ناوچەکە لە ڕەوشێکی هەستیاری سیاسیدا خۆی دەبینێتەوە و ڕەوشی نادیاری سیاسی باڵی کێشاوە بەسەر ئەم ناوچەیەدا و لە هەموو لایەکەوە دەستتێوەردان، بووەتە هەوێنی ئاکتەرانی ناونەتەوەیی و ناوچەیی و دەستێوەردانەکان و شەڕی پڕۆکسی لە ئاجێندای ڕۆژانەی ئەو هێزانەدایە. دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیە لە ناوچەکە، دۆخێکی هەستیاری ساز کردوە کە ئەو دۆخە بەرەو شەڕێکی بەرفراوانی ناوچەیی دەڕوات و ڕێگا خۆشکەر دەبێت بۆ دەستێوەردانی بەرفراوان تری ئاکتەرانی ناونەتەوەیی. شەڕی غەزە…