کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک تاوانباری کۆمەڵکوژی شەنگاڵ بەناو دەکات.
رسوایی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە هۆی بڵاوبوونی بەڵگەی کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزەدی لە شەنگال. رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 15ی ژۆئەنی 2016، کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە راپۆرتێکی 41 پەلیدا لە پەیوەندی لەگەڵ "کۆمەڵکوژی نژادی کوردانی ئیزەدی لەلایان دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام، ناسراو بە داعش" بڵاو کردەوە. ئەو راپۆرتە زانیاریگەلێک سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکارەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە لە خۆیدا دەگرێ. هەروەها ئاماژە دەکا بەو لایانانەی کە لەو کۆمەڵکوژیەدا یارمەتی داعشیان داوە. ئەگەرچی نەتەوە یەکگرتووەکان داعش وەک تاوانباری ئەسڵی ژێنۆساید و کۆمەڵکوژی کوردان رادەگەیەنێت، بەڵام…