ئەوانەی لەگەڵ کۆبانی مانەوە، پێویستە بەرامبەر چارەنوسی بونیادنەری بەرخۆدانی کۆبانێ، ڕێبەر ئۆجالان هەستیار بن
دوو ساڵ لەمەوبەر لەوەها ڕۆژێکدا، دڵی هەموو ئازادیخوازانی جیهان لە کۆبانی لێی دەدا. لەو شوێنەی کە "یەکینەکانی پاراستنی گەل" و "یەکینەکانی پاراستنی ژن"، توانیان دوای بەرخۆدانێکی شکێنەرو دیرۆکی، تیرۆریستانی دەستدرێژکار (داعش) تێکبشکێنن و بەم شێوەیەش کۆبانی ئازاد بکەن. داستانی کۆبانێ، هێزی خۆی لە فەلسەفەیەکی شۆڕشگێڕی دەگرت کە زیاد لە چوار دەیەیە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرایەتی دەکات و پێشی دەخات. فەلسەفەیەک کە باوەڕی تەواوی بە ئازادی، دیموکراسی ڕادیکاڵ، یەکسانی ژن و پیاو و بەرخۆدان و لەسەرپێ ڕاوەستانی لەبەرامبەر هێزەکانی دژە ئازادی هەیە. سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ، سەرەڕای ئەوەی کە بەرهەمی…