فواد بێریتان: نه سه ركوتكاری كۆماری ئیسلامی قەبووڵ دەکەین و نه ش فه رشی سوور بۆ ده ستێوه ردانی ده ره كی ڕاده خه ین
فواد بێریتان هاسهرۆكی “كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان” سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی گرینگی به‌یانییه‌كه‌ی كۆدار ده‌ڵێت: “كۆدار له‌و باوه‌ڕه دایه كه ته‌نیا به نیشاندانی دژكرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، ڕه‌وشی هه‌نووكه‌یی گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت و ئاسوویهكی نوێ به‌دی ناكرێت. هه‌م به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆن هه‌م پۆزیسیۆن پێویسته له هه‌لوومه‌رجی ناسكی ئێستا دا وڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه: گه‌ڵۆ خوازیاری گوزاری دیموكراتیكن یان خود خوازیاری ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی دژی ئێرانن؟ ئاخۆ ده‌یانهه‌وێت ڕه‌وشێكی وكوو سوریا له ئێرانیش بێته دی یان خود گهییشتوونه ئاستێك له تێگه‌ییشتنی سیاسی كه نه‌خشه ڕێی گوزاری دیموكراتیك به ئه ساس بگرن؟…