پەیامی کۆدار بۆ پشتیوانی لە بانگەوازێکەی کۆما جڤاکێن کوردستان- ک ج ک
گەلانی جیهان لە هەلومەرجێکدا بەسەر دەبن کە شەڕە ماندووکەرە قەومی و مەزەبێکان لە لایەک و قەیرانە ژینگەیی و کۆمەڵایەتێکان لە ئالیەکی تر، رۆژانە سەدان کۆژراو و هەزاران بریندار و میلیۆنان ئاوارەی لێدەکەوێتەوە. لە بارۆدۆخێک کە "جەنگی جیهانی سێهەم" رەهەندی بەڕبڵاوتری لەخۆوە دەگرێت، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین چێتر تەحەمولی هێزە دەستێوەردەر و هەژمون گەراکان ناکەن. هەر بۆ ئەوەشە لە هەر شوێنێک دەسترێژی بکرێتە سەر پێکەوەژیانی ئەو گەلانە لە شوێنە خۆڕاگری ئاوا دەبێت. بەرخۆدانی کۆمەڵانی خەڵک لە ئەفغانستان، ئیراق و فەلستین لە بەرامبەر هێزە داپلۆسێنەر و دەسەڵاتخوازەکان بەشێک لەو ڕاستیە دەنوێنێت. نەبەردی شەش…