ئێمە تەڤگەرێکی شۆڕشگێڕی ڕاستەقینەین؛ نابین بە خزمەتکاری هیچ لایەنێک
رێزان جاوید، وڵامی تۆمەتەکان بۆ سەر “پژاک” دەداتەوە ٢٨/٧/٢٠١٦ رێزان جاوید، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان ” کۆدار”، لە وتووێژێکی تلێڤزیۆنی لەگەڵ کاناڵی “نەورۆز”دا رایگەیاند: «ئێمە تەڤگەرێکین کە ئەزانین بۆ چی تێکۆشان دەکەین. کەنگێ حەرەکەت بکەین و چۆن حەرەکەت دەکەین، بۆخۆمان دیاری دەکەین؛ کەس بۆمان دیاری ناکات.» هەروەها وتی: چ کەس نە بۆی هەیە و نە حەدی ئەوەی هەیە سێبەر بخاتە سەر تێکۆشانی ئێمە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا؛ لە بەر ئەوەی ئێمە رۆژانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید دەدەین. هاوسەرۆکایەتی “کۆدار”، سەبارەت بە ئەو تاوان…