» هه‌واڵ

هێز و لایە‌نەکانی رۆژهەڵات هەوێنی ساز بوونی یەکێتی نه‌ته‌وه‌یى و دەست پێشخەرن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یى

فواد بێریتان – هاوسه‌رۆكی كۆدار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پێ ئاڵوگۆڕە خێراکان، هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێ وەک رابردوو سیاسەت بکات. چون گۆڕانکاریەکان گرتنەبەری سیاسەتی دێموکراتیک بە سەر هەر کەس و لایەنێک فەرز دەکات. ئەو ڕاستیە دەرەنجامی ئەو شەڕە قووڵەیە کە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوینی تەنیوە. له‌م قۆناخه‌دا هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت کوردان، پەلکێشی سیاسەت و پیلانەکانی خۆیان بکەن، تا لەشەڕی جیهانی سێهەم، هاوسەنگیەکان بە پێ بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن. هۆکاری بنەڕەتی سەرجەم هێرش و پەلامارەکانی سەر کوردان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی که هێزی کورد، ئاکتەرێکی سەرەکی و دیاریکەری ئەم شەڕیە. هێزی…

شۆڕشگێری، بەجێهێنانی ئەرکی پێشەنگایەتیە

کاتێک کۆمەڵگا ڕێپێوانی خۆی بەرەوە ئازادی دەست پێدەکات، بۆ تێپەڕین لە دەربەندە مێژوویەکان بەردەوام پێویستە ئاستی ئافرێنەری خۆی لە بواری واتادا بەرز ڕابگرێت و لەبواری ڕێبازەوە هەنگاوی دەوڵەمەندانە هەڵگرێت. ئەو بابەتە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئاستی ئاگاداریی و توانایی کۆمەڵگاوە هەیە، ئاگاداری و زانابوونێک کە بەرهەمی تێفکرین و کردارە. ئەو خاڵە لە کەسایەتی پێشەنگی کۆمەڵگادا خۆی دەبینێتەوە. پێشەنگێک کە لەسەر ئەو بنەمایە پێگەیشتووە، تێکەڵاوییەکە لە ماف و بەرپرسیارێتی. تاکێک کە ڕیشەی لە شوناسێکی کۆمەڵایەتی و مێژووییدا هەیە و بەرپرسیارێتیەک کە بەرهەمی یەکگرتنەوەی مافەکانی تاک و کۆمەڵگایە لە بەستێنی ئاییندە بینیدا. پێشەنگێک…

گەنجان بە ڕۆحی شەهید چالاک، پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

بزووتنەوەی ئاپۆیی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، مۆرکی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد داناوە، لە پێناو دەستەبەر کردنی ئازادی و ژیانێکی بە واتا، باشترین رۆڵەکانی لە هەستیارترین قۆناخەکانی تێکۆشاندا فیدا کردووە. شەهید چالاک جوانڕۆ، یەک لەو گەنجە بە توانا و خاوەن هەڵوێستانەیە کە لە سەرەتای لاوێیتیدا بەشداری تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد بووەوە، بە ڕۆحی گەنجێتی بەرەو سەرکەوتن هەنگاوی هەڵهێناوە. شەهید چالاک وەک گەنجێکی شۆڕشگێڕ و میلیتانێکی ئاپۆیی، بە مەبەستی وشیار کردن و بە ڕێکخستن کردنی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاشکرا کردنی پیلانەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئێران، بێ وچان…

بۆ رایی گشتی

ماوەیکە هێرش و پەڵاماری دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و دەست و پێوەندەکانی بۆ سەر بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان زۆرتر و چڕتر بووەتەوە. هەتا ئاستێک کە نە تەنها هێزە شۆرشگێر و پێشەنگەکانی گەل بەلکو بە تەواوەتی گەلی کورد و دەستکەوت و بەرژەوەندیەکانی لە هەر شوێنێک دەکڕێنە ئامانج. تایبەت رژێمی داگیرکەر و فاشیستی تورکیا لە هیچ هەوڵ و تەقالایک بۆ لێدان و پاکتاوکاری گەلی کورد خۆی ناپارێزێت و هیچ فەرق و جیاوازیک ناخاتە نێوان کورد و بەرژەوەندیەکانی لە هەر چوار بەشی کوردستان. لە ئەم چوارچێوەدا فڕۆکە جەنگیەکانی دەولەتی داگیرکەی تورکیا بۆ جارێکی دیکە چیای…

پەروەردەی دەوڵەت، زانایی یان نەزانی؟

 واران کەلهۆڕ پەروەردەی دەوڵەت، زانایی یان نەزانی؟ پەروەردە، زانست و زانیاری؛ وشەگەلێکن کە لە پەیوەندییەکی بێ مەودا و نزیک بەیەکدان. بە پێی نەریتی باوی واتا و مەبەستی وشەش زانیاری گەیاندن بە تاکەکانە. بەڵام، سیاسەتێک کە دەوڵەت لە دەزگاکانی پەروەردەی خۆیدا بەڕێوەی دەبات، چ زەبرگەلێک کە لە پەیکەرەی کۆمەڵگای دەدا، جێگای باسە. مەبەست سیاسەتی پەروەدەیە کە لەلایان دەولەتی مۆدێرنەوە بە مەبەستی یەک دەت کردن و هەمۆژن کردنی کۆمەلگایەکی فرە رنگ بە کاردێ. ئەم نووسینە بۆ ئەوەیە کە لەسەر ئەم بابەتە راوەستە بکەین. سیاسەتی پەروەردە کە هەر لە سەردەمی منداڵیدا لە باخچەی…

زیلان تانیا: بە تێکۆشانی سەرتاسەری کۆنسێپتی داگیرکەری تێکدەشکێنرێت

زیلان تانیا بەشداری بەرنامەی دەنگی شیلان، لە رادیۆ دەنگی وڵات بوو. تانیا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەڵسەنگاندنی کرد و وتی:" جەبهەی تێکۆشانی هاوبەشی ناوخۆ و دەرەوە دەتوانرێت دوژمن بە چۆک دادات. تێکشکانی ئێران بە واتای تێکشکاندنی سەنگەری هێزە هەژموونخوازەکانی جیهانە. تانیا سەبارەت بە سیاسەتی هێزە هەژموونگەراکان بۆ گۆڕینی ئێران وتی :"هێزە هەژموونگەراکان نایانەوێت دەوڵەتێک کە دەست کردەی خۆیانە و هاوپەیمانی هێزی خۆیانە لەناو بچێت؛ چونکە کەوتنی ئێران بە واتای کەوتنی سەنگەری هێزە هەژموون خوازەکانی جیهانە، بۆیە نایانهەوێت و ناهێڵن ئێران بڕوخێت بەڵکو، هەوڵ دەدەن کە گۆڕانکاری لە ئێراندا…

بۆ ڕای گشتی

14 ئازار, 2018

بۆ ڕای گشتی     وه‌ك دەزانرێت لە ئێستادا خۆڕاگریه‌كی مێژویی لە عەفرین بەڕێوە دەچێت.  لە  دژی فاشیزم و داگیركه‌ری دەوڵەتی تورك، گه‌لی عە‌فرین و شه‌رڤانە قه‌هره‌مانه‌كان‌ بێ وێنە خۆڕاگری دەکەن. هه‌مو كوردستان,خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ته‌واوی جیهان شاهیدی خۆڕاگریەك دەکەن کە وه‌ك خۆڕاگری سه‌رده‌م بەناو دەكرێ‌. دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئەردۆغان و چه‌تەکانی‌ گرێدراوی نزیكی دوو مانگه‌ هێرشێكی‌ زۆر هۆڤانه‌ لە سه‌ر گه‌لی کورد لە عە‌فرین، لە سه‌ر سڤیلان،‌ منداڵان، ژن و پیرەکان بەڕێوە دەبات‌. لەگەڵ بێ هه‌ڵوێستی هێزە ناوده‌وڵه‌تیەکان، بە پشتگری هێزی ئەمپە‌ریاڵ،‌ دەوڵەتی تورك بەردەوام‌ هێرشەکانی خۆی زۆرتر دەکات‌. لە…

ناکۆکی نێوان باڵ و ڕەوتەکانی دەسەڵات

8 كانونی دووه‌م, 2018

p.p1 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; text-align: right; font: 10.5px ‘Geeza Pro’; color: #272c36} p.p2 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; text-align: right; font: 10.5px Helvetica; color: #272c36; min-height: 12.0px} p.p3 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; font: 10.5px Helvetica; color: #272c36; min-height: 12.0px} span.s1 {font: 10.5px Helvetica} جوتیار پیشه‌وا گەلانی وڵاتی ئێران چەندین ساڵە بە دوای گۆڕانکاری بنگەیی لە ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی خۆیان هەموو کاتێک بە رێ و رێبازی جیاواز لە گۆڕی دەم لە لێگەڕینێکی نوێدان ودەیانەوێت بەگشتی لەگۆڕی زانستی نوێ دیموکراسیخوازی وژیانی دیموکراتیک ئاڵوگۆر لە زیهنیەت وئەقڵیەتی هەیی دەسەڵاتی تۆتالیتری…

“لە کاروانی عەشقێکی بێ سنوردا شەهیدان گوڵی سەر ڕێگای ئازادین”

30 تشرینی یه‌كه‌م, 2017

زال سه‌قز قەڵەمم بە دەستەوەیە و ئەمەوێت باسی شۆڕشگێڕێک بکەم کە نەمبینیوە، بەڵام زۆر شتم لە سەری بیستوە. شۆڕشگێڕێک کە ئێستا لە ناو کاروانی شەهیدان وەک ئەستێرەیەک دەدروشێتەوە و چاو لە گەردوون دەکات، هەمیشە دەیەویست بە هەموو هێز و ئەو پەڕی جۆش و خرۆشەوە خزمەتی گەل بکات، ئێش و ئازارەکانیان بچێژێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بە فکر و فەلسەی ڕێبەرەکەی و بزەی جوانی سەر لێوەکانی خەم خۆری گەلەکەی بێت. ووشە، ووشەی نووسینەکانی زۆر واتادارن و باسی ژیانی ڕێبەر ئاپۆی دەکات، هەستی نووسینی لە دڵەوە دەهات، دڵێکی بریندار کە ژانی چێشتوە، بەڵام…

بۆ ڕا گشتی

19 تشرینی یه‌كه‌م, 2017

ئەوە بۆ ماوەی چەندین مانگە کە هەموو داگیرکەرانی کوردستان لە دژی دەسکەوتەکانی گەلی کورد زیاتر لە جاران لە گەڵ یەکتردا لە دانوساندن و چاوپێکەوتندان. لە ئێستایشدا لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی گشتپرسی بۆ سەربەخۆی باشوری کوردستان، پلانی هێرشکردن بۆ سەر گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بە تایبەت لە خانەقین، دوزخۆرماتوو،شەنگاڵ و کەرکووک و دەورووبەری لە لایەن دەولەتی تورکیە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێرناوی ڕێکخستنی تێرۆریستی حەشدوشەعبی کەوتووە چوار چێوەی کردارییەوە. لە هەمان کاتدا داگیرکەرانی کوردستان بە چاوپێکەوتن و ڕێکەوتنی ئەم دوایانە لە نێوان ئێران و تورکیە، تورکیە وحکومەتی بەغداد، بەغدا و…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان