هاوسه‌رۆكانی كۆدار: گرینگی به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن و ئازادی هه‌موو گه‌لانی ئێران ده‌ده‌ین
وتووێژی رادیو زەمانە لە گەڵ فوواد بێریتان و گوڵان فەهیم، هاوسەرۆکانی کۆدار بارودۆخی زۆر هه‌ستیاری ئیران و چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد و گه‌لانی دیكه، بۆته هۆی به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و زه‌ختی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا. سیاسه‌ته‌كانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌م قه‌یرانانه‌یه، ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ “گوڵان فه‌هیم و فوئاد بریتان” هاوسه‌رۆكانی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار) شرۆڤه و تاوتوێ كردووه. راڤه و هه‌ڵسه‌نگاندنمان له‌سه‌ر مژارگه‌لێكی وه‌ك؛ دۆخی سیاسی ئێران، به‌رنامه‌كانی كۆدار بۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئازادی ژنان، په‌یوه‌ندی كۆدار له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و كوردی و بابه‌تی پاراستنی…