سیاسەت و خیانەت
کورد بە گشتی قۆناخێکی هەستیاری مێژویی تێپەڕ دەکات و داهاتوی ژیان و ئازادی بە هەڵویست گرتنی گەل و حیزبە سیاسیەکانی رەقەم دەخوات. گەلی ئێمە لە ناو جەرگەی شۆڕش دایە و ئەمڕۆ فاکتەرێکی سەرەکیە بۆ ئاڵوگۆڕیەکانی ناوچەکە و لەم ڕاستایەدا گەلەکەمان ئەرکی نیشتیمانی و ئازادیخوازی بە شێوازێکی ئاکتیو بەڕێوە دەبات. لە باکور خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی دە لوتکەی خۆی دایە و لەوپێناوەدا ئیرادەیەک هەیە کە هەتاکو سەرکەوتن کۆڵ نەدەن. لە سەدەی ڕابوردو تێکۆشان بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی گەل بە شێوازی حیزبایەتی کلاسیک لە پڕۆسەی سیاسی، سیاسەتی حیزبی بەردەوام توشی قەیران…