کلیلێک بۆ قوفڵی داخراوی پرسە ناوخۆییەکانی ئێران، بەرجامی دوو!
رێوار ئاودانان وەرگێران لە فارسیەوە : هێژا بێریڤان ئاشکرایە کە ئەمڕۆ لەهەموو کات زیاتر ڕێگا دیموکراتیکەکان، کلیلی چارەسەری قەیرانە جیهانیەکانن. بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کە ئاگری شەڕ بەرۆکی گرتووە؛ ئەوە راستیەکی حاشا هەڵنەگرە. زۆربەی وڵاتەکان وەک تورکیای ئەردۆغانی، عێراقی کاتی بەعس و سوریا، بە قوربانی کردنی دیموکراسی، قەیران لە سیاسەتی دەرەکی و شەڕی ناوخۆییان هەڵبژاردووە. ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە نابیرمەندانەیە دەتوانرێ لە شەقامە ئاڵۆزەکانی شارەکانیاندا ببینرێت. بە پێچەوانەی ئەوان، ئێران بە پرۆژەی بەرجام، لە سیاسەتی دەرەکی خۆی رێگایەکی جیاوازی گرتەبەر. بەڵام ئەو رێگا نوێە تا ئێستا لە سیاسەتی ناوخۆیی ئێران…