» وتار

ئاوەڵان:” تەندروستی ئۆجەلان دۆخی کەرکوک پیلانگێریەکی هاوبەشە دژ بە گەلی کورد “

23 تشرینی یه‌كه‌م, 2017

  ئەندامێکی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژ هەڵات بەژداری بەرنامەی {هێڵی سێیەم} کەناڵی ئاریان تیڤی بوو،رەوش و پێشهاتەکانی ئەمدوایانەی کەرکوک باشوری کوردستانی هەڵسەنگاند و رایگەیاند"دایگیرکردنی باشوری کوردستان و بڵاوکردنەوەی خەتەری لەسەر رێبەر ئاپۆ پیلانێکی هاوبەشی ئێران و تورکیاو عێراق و چەند هێزێکی هەرێمی یە کە لە دژی گەلی کورد بەرێوە دەچێت ئەندامی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژ هەڵاتی کوردستان {کاوە ئاوەڵان} بەژداری بەرنامەی هێڵی سێیەمی ئاریان تیڤی بوو، سەربارەت بە رەوشی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان ئاوەڵان وتی" گومان مان نیە کە ئەم پیلانگێریە بەدەستی ئێران و تورکیا و عێراق و هەنێدێک هێزی شارەوە لە…

ئێران؛ غروری نابەجێ، بێ باوەڕی یان قازانج و مافیاگەری شەخسی

19 حوزه‌یران, 2017

ئیدی هیچ کەس بەتایبەتی دەسەڵاتدارانی ئێران ناتوانن گوێی خۆیان لە تەپڵی شەڕی بەردەرگا کەڕ بکەن. پەلامارە تیرۆریستیەکەی تاران دەتوانرێ وەک هەڵدانی یەکەمین تۆپی شەڕ بۆ ساحەی ئێران، لەلایەن ناوەندەکانی ئۆرگانیزاسیۆن و ئاراستەکارانی داعش لێک بدرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی گومانی زۆر لە بەشداربوون و ڕێکخستەکردنی ئەو پەلامارە لەسەر باڵ، یان چینێکی ناو دەوڵەتی ئێران هەیە، ئەمەش هەم بۆ بەهانەی سەرکوت کردنی نەیارانی ناوخۆیی و هەمیش بۆ نیشاندانی ئێران وەک قوربانیەکی تیرۆریزم کە لێرەدا دەستە، یان باڵی توندئاژۆخوازی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی سیاسی و دەسەڵاتی خۆیان بەکاری دەبەن، بەڵام ناتوانرێ چاو لە ترافیک و…

ئێران لەنێوان بەرداشی دیموکراتیزە بوون و دەستێوەردانی هەرێمی و جیهانی

30 ئایار, 2017

لەدوای هاتنە سەرکاری ترامپ گۆڕانکاریەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین خێراییەکی زیاتریان وەرگرتووە، ئەمەش بۆ درێژە کێشانی شەڕی تیرۆر (داعش) دەگەڕێتەوە کە چاوەڕوان نەدەکرا هەم لە ڕووی کاتەوە، هەمیش لەڕووی خەرجی و تێچووەکەی بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا.   جدیەتی ئەمریکاو هاوپەیمانانی شەڕی دژی داعش لە دوای بڕیاری کۆشکی سپی بۆ پڕ چەککردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک زۆرتر لەجاران دەرکەوتۆتە پێش. ئەگەرچی حەتا خودی ئەمریکا (لەچوارچێوەی بەرژەوەندی و پەرەپێدانی سیستمی کاپیتالیزم) لەوبڕیارەشدا ڕوو بەڕووی ناکۆکی و هەڵبژاردەیەکی سەخت بۆتەوە بەڵام بۆ ئەمریکا ڕوون بۆوە کە جگە لە کورد (یەپەگە، یەپەژەو هەسەدە) هیچ هێزێکی ڕاستگۆو…

١٥ی شبات

16 شوبات, 2017

    لەمێژووی هەر گەلێک دا رۆژانێک هەیە فەت لە بیر ناچن و لە زهنی کۆمەڵگا جێگای خۆ دەگرن بە تایبەت لە هەر قۆناغ و سەەردەمێک  کە کۆمەڵگا بەرانبەری لە دایک بوونی  نۆ دەبێتەوە مرۆڤ لە پێکهاتەی بەو رەنگە شاهیدی دەکات، وەکو کە مێژوو خۆی ئاوا بکات دەقەومێ. ئەتوانین بڵین کە قەدەری ئەو قۆناغە کە ئێمە باسی لێوە دەکەین گرێداوی ئەویش پێشکەوتن ساز دەبێت. ئەو دەرکەوتنە چۆن رێگا خۆش کەرە؛ باش یان خراپ، سەرکەوتن و بن کەوتن، هێز-بێ هێز، بێ دوای یانیش کۆتایی هەبێ و هتد. دوای ئەو ساتە خۆی…

ڕۆژئاواو فیدراسیۆنی دیموکراتیکی باکوری سوریا بەشی -٢-

2 كانونی دووه‌م, 2017

پرسیارێکی تر کە دێتە بیری مرۆڤ ئەوەیە کە لەگەڵ هەبوونی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی باکوری سوریا، ڕۆڵی ڕۆژئاوا لەم فیدراسیۆنەدا چۆن دەبێت؟ ئایا ئەم فیدراسیۆنە وەک ئامرازێک بۆ ئاسیمیلە کردنی گەلی کورد لە باکوری سوریاو لێک دابڕانی ئەم بەشە لە بەشەکانی تری کوردستان دەبێت؟ وە یا بە گوتەی نەتەوەپەرستانی کورد، ئەمە دێتە واتای "دەست هەڵگرتن لە ئامانجی کوردستانی گەورە"؟   بۆ وەڵامی ئەو پرسە دەتوانرێت ئاماژە بە وتەکانی هەدیە یوسف هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی فیدراسیۆن بکەین کە وتی "ڕۆژئاوا وەک پێکهاتەیەک لەناو ئەو فیدراسیۆنەدا دەمێنێتەوە". ئەمە واتای ئەوەیە کە ڕۆژئاوا بەوشێوەیە وەک ستاتۆیەکی…

ڕۆژئاواو فیدراسیۆنی دیموکراتیکی باکوری سوریا بەشی -1-

31 كانونی یه‌كه‌م, 2016

هەواڵی بە فەرمی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی باکوری سوریا لەکاتێکدا بڵادەبێتەوە کە ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی ئەم فیدراسیۆنە، بەبێ ناو هێنانی "ڕۆژئاوا"، ناونیشانی ڕەسمی فیدراسیۆنەکەیان بە "فیدراسیۆنی باکوری سوریا" ڕاگەیاند. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەشێکی گەورەی ئەم ئەنجومەنە لە نوێنەرانی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا یان "کوردان" پێکهاتووە. ئەم ژمارە زۆرو بەکاریگەرە! بەئاسانی دەیتوانی ناوی ڕۆژئاوا لەم فیدراسیۆنەدا جێ بکاتەوەو یان تەنانەت ناوی ئەو ناوچەو فیدراسیۆنە بەتەواوی بکاتە ناوی ڕۆژئاوا. بەڵام ئەوەی کە بینرا، ئەنجومەنی دامەزرێنەران هەرگیز ئەوەیان نەکرد و وای بەباش زانی کە فیدراسیۆنەکە ناوی "فیدراسیۆنی دیموکراتیکی باکوری سوریا" بێت.   ڕاگەیاندنی ناوی ڕەسمی فیدراسیۆنەکە نەک…

وتووێژێک لەگەڵ هەڤاڵ فواد بێریتان هاوسەرۆکی کۆدار

16 تشرینی دووه‌م, 2016

1.      هەر وەک دەزانین چەند رۆژ لەمەوبەر لە شاخەکانی قەندیل دووهەمین کۆنگرەی "کۆمەڵگای دیموکڕاتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" (کۆدار) بەڕێوە چوو. وەک یەکەم پرسیار چ گۆڕانکاریەک لەچاو کۆنگەری یەکەم پێش هاتووە؟ دەتوانین لە دوو ڕوانگە دا وڵامی ئەو پرسە بدەینەوە. یەکەم ئەوەیکە پاڕادایم و هێڵی فکریەک کە "کۆدار" لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران لەسەر بنەمای ئەو شکڵی گرتووە، بە تایبەت لە رۆژئاوای کورستان و سوریە توانایی و هێزی خۆ بۆ چارەسەرکردنی پرسە ڕامیاری و کۆمەڵایەتیەکان نیشان دا و لە کردەوەش دا خۆی وەک یەکەم هێزێک پێناسە کرد کە فۆرموڵی بۆ…

جەنگی کۆتایی دونیا لە سوریا

28 ئه‌یلول, 2016

ڕێوار ئاودانان یاری مەرگ و ژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، گەیشتۆتە ئاستێکی چارەنوس ساز. ئەم جارە نەک تەنها گلادیاتۆرەکان لە مەیدانی شەڕدا کەوتوونەتە گیانی یەکتر، بەڵکووو ئیمپراتۆرەکانی جیهان و تەنانەت ئەوانەش کە دەیانویست تەنها تەماشاچی بن، کەوتوونەتە چاڵەکەوە! سوریا ئەو شوێنەیە کە ئەمڕۆ هەرکەس هەرچی لە هەگبەکەیدایە ئاشکرای دەکات تا بتوانێ خۆی بە زیندوویی لەسەر پێ ڕابگرێت. بەم هۆیەوە دەتوانین بڵێین چارەنوسی شەڕی سوریا چارەنوسی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو ئەوانەی لە دوور و نزیک دەستیان لە ئاگری شەڕەکەدایە، دیاری دەکات. ئەگەر بمانەوێ سەرەکیترین یاری چیەکانی مەیدانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەستنیشان…

سەردەمی مۆدێرنیتەی کورد – بەشی دووهەم

25 حوزه‌یران, 2016

کورد بۆ پاراستنی ڕەوای خۆی دوودڵی ناکه ئەوڕۆکە گەلی کورد گەیشتۆتە ئاستێک کە بتوانێ پێشەڕۆژی خۆی دیاری بکات. بۆ ئه‌مه‌ش بەدیلی زۆری داوە. هەر بۆیە مافی کوردە کە بە ناسنامە و زمان و بە ئازادی لە سەر خاکی خۆی ژیان بکات. چەندە کە دەوڵەتان و هێزە پاشڤەڕۆکان بیانهەوێت کوردان بۆلای خۆیان ڕاکێشن، ئەوەندەش پێویستە کورد لە هێڵی سێیەمدا بمێنێتەوە و ئەو هێڵەش بە بنەما بگرێت. لەو هەل و مەرجەدا پێویستە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشخستن و بنەما وەرگرتنی خەتی پاراستنی ڕەوا وەک پرەنسیپێک دەست نیشان بکەن. بۆ ئەوەی کە بتوانن خۆیان…

سەردەمی مۆدێرنیتەی کورد – بەشی یەکەم

23 حوزه‌یران, 2016

ڕوون و ئاشکرایه. لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ئيدی کەس ناتوانێ وەکوو پێشوو ژیان و سیاسەت بکات. ئیدی گۆڕانکاریکان خۆیان بە سەر هەموو کەسدا فەڕز دەکەن. ئەو ڕاستیە یەکەم دەرەنجامی ئه و شەڕە قووڵەیە کە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوینی گرتۆتەوە. شەڕێک کە دەتوانین وەک «شەری جیهانی سێهەم»یش بە ناوی بکەین. پێشتر ناوەندی ئەو شەڕە وڵاتانی عەرەبی بوو. بەڵام بە تایبەتی ڕووداوەکانی رۆژئاوا و باشووری کوردستان پێمان دەڵێن ئەم شەڕە ئیدی به ناوەندێتی کوردستان بەریوەدەچێت. هۆکارەکەشی ڕوونە. کوردستان لە بواری ژئۆپۆلتیک و ژئۆئیستراتژیک بە شێوەیەک هەڵکەوتووە کە هەر کەس قازانجی بکات دەتوانی لە رۆژهەڵاتی…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان