» گۆڤار

ژمارەی 20هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو چاپ و بڵاوكرایەوە

21 ته‌مموز, 2023

ژمارەی بیستەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی سێزدەهم، خۆلی سێیەم چاپ و بڵاوكرایەوە. ئاڵتەرناتیو لەژمارەیەدا راوەستە لەسەر پەیماننامە داگیركەریە نێودەوڵەتیە لەسەر كوردستان و بۆنیادنان و ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەت ـ نەتەوە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین دەكات و دەڵێت؛ هەموو ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتیانەی لەنێوان دەوڵەتان بەتایبەت ئەو پەیماننامانەی لەسەر لۆژیكی داگیركاری مۆركراون بۆ كوردان بەدەر لەماڵوێران، تاڵان، كۆمەڵكۆژی، كۆشتن و بڕین هیچ قازانجێكیان تێدا نەبووە و هەمێستاش دەوڵەتە داگیركەرەكانی سەر كوردستان و دەوڵەتە زلهێزەكان چەندەش خۆیان وەكو دژ بەیەك بەناو بكەن، بەڵام لەسەر قڕكردن و لەناوبردنی كوردان و رێبەر ئاپۆ و تەسفیەكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی…

ژیلەمۆی ٢٧ بڵاو بۆوە

9 ته‌مموز, 2023

ژمارەی ٢٧ی ژیلەمۆ گۆڤاری فەرمی کۆمەڵگەی جەوانانی رۆژهەڵات KCR و یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان YJCR بڵاو بۆوە. لەو گۆڤارەدا بابەتەکانی لەسەر شۆڕش، کەسایەتی شەهید زیلان و پێشەنگایەتی ژنان و جەوانان هاتۆتە بەر باس و بابەتەکان بە زمانی فارسی و کوردی (سۆرانی و کورمانجی) نووسراون. بۆ وەرگرتنی ئەو گۆڤارە ئێرە دابگرن Jilemo27-1داگرتن

ژمارە 19ی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو چاپ و بڵاو كرایەوە

25 حوزه‌یران, 2023

ژمارەی 19 لە ساڵی سیزدهەم، خولی سێیەمی گۆڤاری ئالتەرناتیو، چاپ و بڵاوكرایەوە. ئاڵتەرناتیو لەم ژمارەی خۆیدا راوەستە لەسەر داستانی ئەفسانەیی قەندیل و دەستەخۆشكی كۆساڵان و رێبازی زیلانەكان دەكات كە بوونەتە هەوێنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و یەكگرتنەوەی رۆح و جەستەكان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و هەرێمەكە و جیهان. ئاڵتەرناتیو بەرواردكاری نێوان پەلامارەكانی رژێمی ئێران بۆ سەر قەندیل و كۆساڵان دەكات و دەڵێت: رژێمی ئێران لەساڵی 2011دا هەستی بە گۆڕانكاریەكان بەپێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادیخوازی بەرێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ كرد و ترس لەپێشكەوتن و كاریگەری پەژاك و پێشكەوتن لەهەرچوارلای كوردستان رژیمی داگیركەری ئیران پەلاماری…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان