» kodgisti

رێگرتن لە زمانی کوردی لە ئێراندا نیشانەی بەرجەستەی ژینۆسایدی فەرهەنگییە

16 ئایار, 2021

زمانی کوردی وەک شوناسی بنچینەیی نەتەوەی کورد و هێما بۆ فەرهەنگی دەوڵەمەند و زەنگینی گەلەکەمان بەردەوام رووبەڕووی بێ‌بەزەیی‌ترین سیاسەتەکانی سەرچاوەگرتوو لە ژینۆسایدی سەپێنراو لە لایەن داگیرکەرانی کوردستان و فاشیستانەوە دەبێتەوە. ئەو هێمای ژیان و مانەوەیەی گەلەکەمان پێویستە بە شکۆدارترین شێواز بەرز راگیرێ. سیاسەتی قڕکردنی فەرهەنگی دوژمنانی نەتەوەی کورد کە هێندێ جار ئاوێتەی قڕکردنی جەستەیی بووە، لە یەکەم هەنگاودا، لەناوبردنی زمانی کوردی بە ئامانج گرتووە و هێرشی دڕندانەی کردووەتە سەری. لەناوچوونی زمان بە واتای بنەبڕبوون و سڕینەوەی هەموو جوانی و رازاوەییە جیاوازییەکانی سروشتی و مرۆیی ناو فەرهەنگی کوردییە. زمان، داب‌ونەریت، ئایین،…

ئەڵقەی تەواوکەری بەرخۆدانی گەریلا سەرهەڵدانی یەکدڵانەی گەلە

14 ئایار, 2021

هێرشە زنجیرەیی و بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، شەڕی لە سەرتاسەری ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان بڵاوکردووەتەوە، وەک کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، ئەم هێرشانە بە کۆمەڵکوژی دەزانین و بە توندی شەرمەزاری دەکەین. شەڕێک کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بێوەستان دەستیپێکردووە، بە شێوەیەکی جدیی کراوەتە بەشی بنەڕەتی و ئەولەویەتی یەکەمی شەڕی سێیەمی جیهانی، هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، هەموو گەلی کورد و هەر چوار بەشی کوردستانی ڕووبەڕووی مەترسیی جدیی کردووەتەوە، تەنانەت گەلانی دیکەی ناو جوگرافیای کوردستان لە مەترسیی…

رژیم دەیهەوی گەل وەک ئامێرێک بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بەکاربهێنێ

11 ئایار, 2021

لە کاتێکدا نزیکی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و شه‌شومین دەورەی هەڵبژاردنی شۆڕاکانی شار و گوند دەبین کە بەرهەمی زیاتر لە چوار دەیە حوکمڕانی دەسەڵاتداری رەهای کۆماری ویلایەتی بریتی لە فاشیسم، تواندنەوە، سەرکوتی سەرهەڵدانەکان، کوشتار و دژایەتی لە گەڵ هەرجۆرە تێكۆشان و دەرفەتی ئازادی و دیمۆکراسی‌خوازی کۆمەڵگای مەدەنیە و بەردەوامی پێدەدا. رژیم بە پرۆپاگاندای هەمەڵایەنە و ئەندازیاریکردن، هەوڵدەدا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی شانۆیی و ئەوە لە حاڵێکدایە کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشتر دیاری کراون. جیاوازی ئەو هەڵبژاردنە لە گەڵ خولەکانی رابردوو، پێدانی رواڵەتێکی نیزامی و توندئاژۆیە لەبەر ئەوەی کە دەسەڵات هەم لە…

هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی فاشیزمی تورک شەرمزار دەکین

هێرشی داگیرکاری هێزە سەرمایەدارە جیهانیەکان بە دەستی دەوڵەتی فاشیستانەی تورک، تەنیا هێرشیک لە سەر پ ک ک نیە. ئەمە لە ڕاستیدا هێرش بۆ سەر گشت گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەم هێرشانە لە ڕاستیدا یەک لە دوایین تەقالاکانی هێزی سەرمایەداری جیهانی بە پێشەنگایەتی ئامریکایە بۆ سەر کۆی نرخ و بەهاکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. دوای بنکەوتنی دەوڵەتی تورک لە حەفتانین – گارێ، هەوڵ و هاوپەیمانی ڕژێمی قڕکەری تورک لە گەڵ دەوڵەتی ئێراق و پارتی دێمۆکراتی کوردستان بۆ تێکبردنی ئیرادە و دەسکەوتەکانی کۆمەڵگای شەنگال، لە بەر هەڵوێستی بە شەرەفی گەل و ژنانی شەنگال، هەروەها…

بۆ رای گشتی و راگەیاندن

2 نیسان, 2021

دامەزراندنی پژاک، وەڵامی رەنج و تێکۆشانی گەلەکەمانە حەڤدە ساڵی شکۆدار بەسەر دامەزراندنی پارتەکەمان، پژاکدا تێپەری. ئەو مێژوویە، لێوانلێوە لە حەماسە و قارەمانی شەهیدان و لەخۆبوردوویی هێزی گەریلا بە پاڵپشتی گەلەکەمان، مزگێنی‌دەری سەرکەوتنە بەسەر یەک‌بەیەکی لووتکە بەرزەکانی ئازادی و دیمۆکراسی و هاواری سەربەست‌ترین و ئازادترین کۆمەڵگەکانە. ساڵڕۆژی دامەزراندنی پژاک وەک سەرلەنوێ ژیانەوەی گەلەکەمان، لە هەموو ئازادیخوازان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان پیرۆز دەکەین. دامەزراندنی پژاک وەڵامی رەنج و تێکۆشانی گەلەکەمانە. کاتێک کە پژاک دامەزرا، گەورەترین ئاوات و ئارەزووی گەلەکەمان واتە گەیشتن بە ئازادی، بوو بە بنەمایی‌ترین ستراتژی و پلانی هێزە تێکۆشەر و…

ورەی تێکۆشانی شەهیدان ئافات و مانی تا بە ئەمڕۆ لەکوردستان دەدرەوشێتەوە

3 ئازار, 2021

لەساڵی ٢٠٠٧ی زاینی لەسەرەتای گەشەکردن و بەرفراوان بوونی تێکۆشانی رەوای پژاک لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لەجەهەنەم دەڕەی سەر بە ورمێ لە لایەن گەریلاکانی پژاکەوە گورزێکی قورس لە سوپای داگیرکەری ئێران درا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای رژێم لەو چالاکیەدا بە سزای تاوانەکانیان گەیەندران و ئەو چالاکییە، هیوای تێکۆشانی گەلی کوردی درەوشاندەوە و ترس و دڵەڕاوکێی خستە ناو هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی ئێران و خەونی داگیرکەری لێ زڕاندن. لەو هێرشە داگیرکەریەی رژێمی ئێران کە زیاتر لە دە هەزار چەکدار بۆ قڕکردنی گەلی کورد و پاکتاوکاری پژاک هەناردەی پارێزگای ورمێ کرابوون…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان