ژمارەی 20هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو چاپ و بڵاوكرایەوە
ژمارەی بیستەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی سێزدەهم، خۆلی سێیەم چاپ و بڵاوكرایەوە. ئاڵتەرناتیو لەژمارەیەدا راوەستە لەسەر پەیماننامە داگیركەریە نێودەوڵەتیە لەسەر كوردستان و بۆنیادنان و ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەت ـ نەتەوە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین دەكات و دەڵێت؛ هەموو ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتیانەی لەنێوان دەوڵەتان بەتایبەت ئەو پەیماننامانەی لەسەر لۆژیكی داگیركاری مۆركراون بۆ كوردان بەدەر لەماڵوێران، تاڵان، كۆمەڵكۆژی، كۆشتن و بڕین هیچ قازانجێكیان تێدا نەبووە و هەمێستاش دەوڵەتە داگیركەرەكانی سەر كوردستان و دەوڵەتە زلهێزەكان چەندەش خۆیان وەكو دژ بەیەك بەناو بكەن، بەڵام لەسەر قڕكردن و لەناوبردنی كوردان و رێبەر ئاپۆ و تەسفیەكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی…