» kod2adweb

پژاک؛ شەهید بێریڤان؛ شۆڕشگێڕێک پڕ لە خۆشەویستی، دایكایەتی و خولیای ئازادی 

3 شوبات, 2019

  هێرش و تیرۆری دەوڵەتانی داگیركاری كوردستان تا دێت و دەڕوات مەترسیدارتر و دڕندانەتر دەبێت. كارنامەی كردەوە تیرۆیستیەكانیان لەكوردستان ئەوەندە بە ئێش و خوێناوییە كە هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەكی ئەو مێژووە تاڵە بە دەیان تراژیدیا و ئەفسانەی خوێناوی تێدا هەڵ كۆڵدراوە. لەبەرەبەیانی ٣ی فەوریەی ٢٠١٦ی زایینی بەرامبەر بە (١٤ی رێبەندان) فڕۆكە جەنگیەكانی سۆپای داگیركاری توركیا بە هاوكاری زانیاری كۆماری ئیسلامی ئێران و دەست و پێوەندیەکانی، چەند بنكە و بارەگای پژاك یان لەهەرێمەكانی پاراستنی میدیا بە خەستی بۆردۆمان كرد. دەرئەنجامی ئەو بۆردۆمانە ئەندامێكی مەجلیسی پارتیمان بە ناوی گوڵناز عەلیپوور ناسراو بە (بێریڤان…

پژاک: هەوڵە بێ ئەنجامەکانی ڕژێم لە چوارچێوەی لەناوبردنی فەزای مەدەنی و پێشەنگەکانی

13 كانونی دووه‌م, 2019

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا شایەتی شەپۆلێکی نوێی دەستگیرکردن و توندکردنی ئاسایشی هەرچی زیاتری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووین. ئەم شەپۆلە دەستگیریە بەرفراوانەی چالاکان، لە هونەرمەندانەوە بگرە تا چالاکانی کۆمەڵایەتی، کرێکاری، سیاسی و ژینگەپارێزی گرتۆتە بەر. ئەم جارەش هەروەکو مێژووی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی، بە سود وەرگرتن لە کڵێشە باوەکانی وەک “پەیوەندی بە ڕەوەندە دژبەرەکانی ڕژێم و دژایەتی کردن لە گەڵ پرەنسیپەکانی کۆماری ئیسلامی” پڕۆژەی سەرکوت و سڕینەوەی چالاکانی مەدەنی کوردستان دەستی پێ کردووە. لێدوانەکانی ئەم دواییەی جێگری سیاسی-ئاسایشی پارێزگاری کوردستان لە بەستنەوەی پەیوەندی دەستگیرکراوان بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاکەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی…

ڕۆژانێک لە کۆبانێ

6 كانونی دووه‌م, 2019

کاری شلێری لەسەروەختی شەڕی کۆبانێ، ساڵێک دەبوو بەشی پزیشکیم تەواو کردبوو. بڕیارمدا بە هەر نرخێک بووە خۆم بگەیەنمە کۆبانێ. لە کۆبانێ، یەکێک لەو کەسانەی لەسەردەمی زانکۆوە لێی دابڕا بووم و خەونم بە دیداری دووبارەیەوە دەبینی، بینیمەوە. بەڵێ، فەرهادم بینییەوە! بەڵام ئێستا شەڕڤانە و سەرتاپای لە خۆڵ و ئارەق هەڵکشاوە. لەجێی جانتا پڕ لەکتێبەکەی جارانی، جانتایەکی پڕ لە فیشەک و بۆمبی دەستکردی لە شاندایەو دەست و مەچەکە پۆڵایینەکەشی وەکو مەعشوقەکەی تفەنگێکیان لە ئامێز گرتووە! ئەو زۆر باش منی لە بیردا مابوو؛ ئایی… خۆ ئەوە فەرهادە! بینیەوەی چەندە ئەفسووناوی و گەردوونی بوو!…

کۆمیتەی سەرهەڵدانی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

20 كانونی یه‌كه‌م, 2018

  گەلی کورد ساڵانێکە بە تێکۆشان و بەرخۆدانی بێ وێنەی خۆی لە چوارچێوەی دیاری کردنی چارەنوس و داهاتووی خۆیدا توانیویەتی بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵبگرێ. بەڕێوەبەری ئەم تێکۆشانەش عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، کەهەتا ئەمرۆ پێشەنگایەتی ئەم تێکۆشانە بێ وێنەیە دەکات. نەیارانی گەلی کورد لە ڕۆژی یەکەمی تێکۆشانەوە هەتا ڕۆژگاری ئەمرۆ، ڕێبەر ئاپۆ و بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کوردیان کردۆتە ئامانج و بەردەوامیش هێرشیان کردۆتە سەر . ئەم هێرشانە سەرەتا بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە وڵاتی کنیا و گەڕاندنەوەی بۆ تورکیا چووە قۆناغێکی نوێوەو لەمڕۆشدا…

خاوەنکار، جەژنی یاری و یەکیەتی گەلانە

26 تشرینی یه‌كه‌م, 2018

  باوەڕی یاری یەکێک لە باوەڕیە دێرینەکانی کوردستان و ئێرانە. ڕۆژی 25 ئۆکتۆبەر ڕۆژی جەژنی خاوەنکار لە باوەڕی یاریدایە. وەک کۆمیتەی باوەڕیەکانی «کۆمەڵگا‌ی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـ کۆدار ‌KODAR» ئەم جەژنەی ئازادی، یەکیەتی و تێکۆشان و مرۆڤدۆستی لەوانەی کە باوەڕیان بە ئایینی یاری هەیە پیرۆز دەکەین. بێگومان ئەم ڕۆژە دەتوانێت ببێتە هۆی یەکیەتی و یەکسانی بۆ تێکۆشانی بێ وچانی یارانی باوەڕی یاری لە کوردستان. زۆربەی جەژن‌ و بۆنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان دەرەنجامی تێکۆشانێکی بێ وچان و ماندوو نەناسانەن و ئازادیخوازی گەلان باس دەکەن. جەژنی خاوەنکار لە…

شەهیدان شایەتی هەمیشە زیندووی شۆڕشن

ڕۆژی ٧ی ئەیلول هاوکات لەگەل هێرشی "تیرۆریستی" سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی حیزبە کوردییەکان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارۆچکەی کۆیە، هێرشی هێزەکانی ڕژیمی سوریا لە قامیشلو و تۆپبارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە، سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەربڵاوی بەبەشداری بەکرێگیراوانی ناوچەکە لەدژی گەریلاکانی کۆدار لە قووڵایی خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سنە دەستیپێکرد. دەبێت ئەم ئۆپەراسیۆنە بەربڵاوە لە چوارچێوەی هێرش بۆ سەر هەبوونی کورد ناوبنرێت، لە ئەنجامی ئەو هێرشە بەربڵاوەدا سێ گەریلای ئێمە لەدوای شەڕێکی قارەمانانەدا لەدژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران شەهیدبوون و لە چارەنووسی یەکێک لە گەریلاکانمان بێ ئاگاین.…

ئایین و بەرپرسیارەتی كۆمەڵایەتی

5 نیسان, 2018

گەلی كورد لە درێژایی تێكۆشانی خۆی بۆ ئازادی و ناسنامە لە ھەموو قۆناخەكاندا ڕووبەڕووی گەلێك ئازار و مەینەتی بووە و ھەموو جارێكیش دەنگی مافخوازی ئەم گەلە ستەم لێ كراوە ھەر جارەیەك لە ژێر ناوێكدا سەركوت  و كپ كراوە. ڕۆژێك بە ناو ئایینەوە شەڕی «مجوس» و «ئاگر پەرەست» ئەكرێت و ڕۆژێكیش بە ناو نەتەوەوە «توركە كێویەكان» و «عوامل بیگانە»  ڕاو ئەكرێن. بەڵام ئەوەی كە ڕوون و ئاشكرایە ئەوەیە كە ئەم بابەتانە تەنیا پاساون بۆ لە ناو بردنی ھەر جۆرە دەنگی حق خوازی و یەكسانیە بۆ كۆمەڵگای ئینسانی لە لایەن دەسەڵات خوازان…

حیزب و مۆتۆریزەکردنی مرۆڤ

28 ئازار, 2018

روبار کۆچه‌ٰر  چیرۆکی کوردستان لە چیرۆکی ئەو دایکە دەچێت کە نەوەکانی لێی هەڵدەگەڕێنەوەو سزای دەدەن و سوکایەتی پێدەکەن، ئەمە دیرۆکی تیاماتی دایکە خوداوەندیشە کە ماردۆکی کوڕی لێی هەڵدەگەڕیتەوەو دەیکوژێت. زانستی ئارکۆلۆژیست ئەوەی سەلماندووە کە کوردستان ناوەندێکی هەرە دێرینی دەستپێکی ژیانی مرۆڤایەتی بووە، واتا لانکە، خوێندنگەو دایکی ئاواکردنی نرخە ژیانیەکان و شارستانیەتەکانیشە، بۆیە زۆر بە ئازارە کاتێ ڕاستینەی چوار مێخەکێشانی کوردستان لەلایەن نەوەکانیەوە (شارستانیەتە نوێیەکان) ئاشکرا دەبێت و کەچی ئێستا هاتوون دەیانەوێ خێر بەم دایکە بکەن. ئێستا دەوڵەتە جیهانیەکان کە لە منداڵدانی مێزۆپۆتامیاوە هاتوونەتە دونیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەم ناوچەیە…

بۆ ڕای گشتی

14 ئازار, 2018

بۆ ڕای گشتی     وه‌ك دەزانرێت لە ئێستادا خۆڕاگریه‌كی مێژویی لە عەفرین بەڕێوە دەچێت.  لە  دژی فاشیزم و داگیركه‌ری دەوڵەتی تورك، گه‌لی عە‌فرین و شه‌رڤانە قه‌هره‌مانه‌كان‌ بێ وێنە خۆڕاگری دەکەن. هه‌مو كوردستان,خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ته‌واوی جیهان شاهیدی خۆڕاگریەك دەکەن کە وه‌ك خۆڕاگری سه‌رده‌م بەناو دەكرێ‌. دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئەردۆغان و چه‌تەکانی‌ گرێدراوی نزیكی دوو مانگه‌ هێرشێكی‌ زۆر هۆڤانه‌ لە سه‌ر گه‌لی کورد لە عە‌فرین، لە سه‌ر سڤیلان،‌ منداڵان، ژن و پیرەکان بەڕێوە دەبات‌. لەگەڵ بێ هه‌ڵوێستی هێزە ناوده‌وڵه‌تیەکان، بە پشتگری هێزی ئەمپە‌ریاڵ،‌ دەوڵەتی تورك بەردەوام‌ هێرشەکانی خۆی زۆرتر دەکات‌. لە…

دەوڵەتی سوریاو سپاردنی هێزەکانی بەکورد

22 شوبات, 2018

ڕوبار کۆچەر   دامەزراندنی پەکەکە جیاواز لەوەی کە بووە سەرچاوەی بەخشینی هێزو مۆراڵ بۆ گەلی کورد، هاوکات لەکەسایەتی خۆیدا نمونەی کوردی کلاسیک و ڕادەستبووی کوشت و کوردێکی خاوەن ئیرادەو بەپێی پێوانە مرۆییەکانی خولقاند. پەکەکە لە دەرەوەی کلاسیکیەت سەرکەشی فۆرمیکی ترە لە ژیان نەک هەر بۆ کورد بەڵکو بۆ گەلانی تریش، پەکەکە نەک هەر بزوتنەوەیەکی قەدەرگەرا نیە، بەڵکو ئیدی قەدەری گەلەکەی و هەرێمێکی فراوان بەناوی ڕۆژهەڵاتی ناوینیش دیاری دەکات. ئیدی مرۆڤ گەلێک جێگای باسن کە خۆیان خاوەن بڕیارن و بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان چیان بوێت دەیکەن و هەموو داسەپاندن و مەحکومیەتێک ڕەد…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان