» kod2adweb

گەلی کورد پێویستە بە رۆحێکی مرۆڤ دۆستانەوە، بە هانای لێقەوماوانی بوومەلەرزەی خارپێتەوە بڕوات

26 كانونی دووه‌م, 2020

 بوومەلەرزە لە شاری خارپێت بووە هۆکاری گیان لەدەستدان و بریندار بوونی هەزاران کەس و زامێکی دیکەیە بە سەر لاشەی برینداری نیشتمان. لەسەر ناوی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆهەڵاتی کوردستان – کۆدار پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی  گەلی کورد و تایبەت کەس و کاری ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ سەرجەم برینداران دەخوازین.  ئێش و ئازاری خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی خارپێت، ئێش و ئازاری هەموومانە و گەلی رۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆی بە هاوخەمی گەلی باکوور دەزانێ. جۆگرافیای کوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بەردەوام وەکوو جۆگرافیایەیکی داگیرکراو سەیرکراوە، چ کات و سەردەمێک پێویستیان…

کتێبی ئاوێنەی مەرگ چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی ئاوێنەی مەرگ، شیکارییەکی ورد و پۆخت، سەبارەت بە شەڕی تایبەت‌ لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە، کە لە ٣٢٦ رووپەلدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئاوێنەی مەرگ لە ٩ بەشی سەرەکی داڕێژراوە کە شەڕی تایبەتی رژێمی داگیرکەری ئێرانی لەپەراوێزی مێژوو تا بە ئەمڕۆ، تێدا خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هاوکات ئەو ناوەندانەی کە لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە گەل و کۆمەڵگا شەڕی تایبەت پەیڕەو دەکەن بۆ خوێنەر دەخاتەڕوو. لەکتێبی ئاوێنەی مەرگدا، پەردە لەسەر پڕۆژەی دژە پژاک و کورد لادەبرێت، کە ناوەندەکانی شەڕی تایبەت لەئێران دژ بە گەلی کورد پەیڕەوی دەکەن. هەروەها…

رژێمی داگیرکەری ئێران ناتوانێت ئەو ئاگرە گەشاوەی کە لەهەناوی گەلانی ئازادیخواز هەڵقوڵاوە دابمرکێنێت

12 كانونی یه‌كه‌م, 2019

وەک دەزانین ئەوە دەمێکە شەپۆلی ناڕەزایەتی دیمۆکراتیک بەشێک لە وڵاتانی دونیا وەک شیلی، فەرانسە، لوبنان، ئێراق و چەند وڵاتی تری جیهان و ناوچەکەی بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکی تەنیوە. لەمانگی رابردوودا گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ناسنامە و ئازادی، دژی گەندەڵی و نادادپەروەری دەسەڵاتدارانی رژێمی داگیرکەری ئێڕان رژانە سەر شەقامەکان. لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و بە تایبەت ئەم ساڵانەی دوایی جاری یەکەم نیە کە گەلانی ئێران ناڕەزایەتی دیمۆکراتیک دەردەبڕن. بە دڵنیاییەوە داخوازی گەل تەنیا سنووردار بەدەستەبەرکردنی نان نییە کە بەڕێوەبەرانی…

Rijîma dagirker a îran, li ser gel şerê piskolojîk dimeşîne

16 ئه‌یلول, 2019

Rijîma dagîrker a îranê di wan demên dawî, di çarçêveya şerê taybet hêrişêke berfireh hember gelê kûrd daye destpêkirin. Bi wê rêbaze dixaze kû hêz û bawerî ya gelê kûrd parçe bike û bi kar anîna amûr û teknîk xwe bi hêz nîşan bide.  Li ser wê bingehe; Di dîroka 1/9 dewleta  dagirker ya iranê li çiyayê şaho dide ber hewanan di vê êrîşê de tu zerarekî neghiştiye hêzên me, lê belê eraziyên gel zerar dîtiye. Di dîroka 12-9-2019 Li dîwandere, li gundê diregewan, hêzên rejîmê operasyon dike dewrûbera kevirê…

هێز و لایە‌نەکانی رۆژهەڵات هەوێنی ساز بوونی یەکێتی نه‌ته‌وه‌یى و دەست پێشخەرن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یى

فواد بێریتان – هاوسه‌رۆكی كۆدار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پێ ئاڵوگۆڕە خێراکان، هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێ وەک رابردوو سیاسەت بکات. چون گۆڕانکاریەکان گرتنەبەری سیاسەتی دێموکراتیک بە سەر هەر کەس و لایەنێک فەرز دەکات. ئەو ڕاستیە دەرەنجامی ئەو شەڕە قووڵەیە کە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوینی تەنیوە. له‌م قۆناخه‌دا هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت کوردان، پەلکێشی سیاسەت و پیلانەکانی خۆیان بکەن، تا لەشەڕی جیهانی سێهەم، هاوسەنگیەکان بە پێ بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن. هۆکاری بنەڕەتی سەرجەم هێرش و پەلامارەکانی سەر کوردان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی که هێزی کورد، ئاکتەرێکی سەرەکی و دیاریکەری ئەم شەڕیە. هێزی…

شۆڕشگێری، بەجێهێنانی ئەرکی پێشەنگایەتیە

کاتێک کۆمەڵگا ڕێپێوانی خۆی بەرەوە ئازادی دەست پێدەکات، بۆ تێپەڕین لە دەربەندە مێژوویەکان بەردەوام پێویستە ئاستی ئافرێنەری خۆی لە بواری واتادا بەرز ڕابگرێت و لەبواری ڕێبازەوە هەنگاوی دەوڵەمەندانە هەڵگرێت. ئەو بابەتە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئاستی ئاگاداریی و توانایی کۆمەڵگاوە هەیە، ئاگاداری و زانابوونێک کە بەرهەمی تێفکرین و کردارە. ئەو خاڵە لە کەسایەتی پێشەنگی کۆمەڵگادا خۆی دەبینێتەوە. پێشەنگێک کە لەسەر ئەو بنەمایە پێگەیشتووە، تێکەڵاوییەکە لە ماف و بەرپرسیارێتی. تاکێک کە ڕیشەی لە شوناسێکی کۆمەڵایەتی و مێژووییدا هەیە و بەرپرسیارێتیەک کە بەرهەمی یەکگرتنەوەی مافەکانی تاک و کۆمەڵگایە لە بەستێنی ئاییندە بینیدا. پێشەنگێک…

گەنجان بە ڕۆحی شەهید چالاک، پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

بزووتنەوەی ئاپۆیی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، مۆرکی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد داناوە، لە پێناو دەستەبەر کردنی ئازادی و ژیانێکی بە واتا، باشترین رۆڵەکانی لە هەستیارترین قۆناخەکانی تێکۆشاندا فیدا کردووە. شەهید چالاک جوانڕۆ، یەک لەو گەنجە بە توانا و خاوەن هەڵوێستانەیە کە لە سەرەتای لاوێیتیدا بەشداری تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد بووەوە، بە ڕۆحی گەنجێتی بەرەو سەرکەوتن هەنگاوی هەڵهێناوە. شەهید چالاک وەک گەنجێکی شۆڕشگێڕ و میلیتانێکی ئاپۆیی، بە مەبەستی وشیار کردن و بە ڕێکخستن کردنی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاشکرا کردنی پیلانەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئێران، بێ وچان…

بۆ رایی گشتی

ماوەیکە هێرش و پەڵاماری دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و دەست و پێوەندەکانی بۆ سەر بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان زۆرتر و چڕتر بووەتەوە. هەتا ئاستێک کە نە تەنها هێزە شۆرشگێر و پێشەنگەکانی گەل بەلکو بە تەواوەتی گەلی کورد و دەستکەوت و بەرژەوەندیەکانی لە هەر شوێنێک دەکڕێنە ئامانج. تایبەت رژێمی داگیرکەر و فاشیستی تورکیا لە هیچ هەوڵ و تەقالایک بۆ لێدان و پاکتاوکاری گەلی کورد خۆی ناپارێزێت و هیچ فەرق و جیاوازیک ناخاتە نێوان کورد و بەرژەوەندیەکانی لە هەر چوار بەشی کوردستان. لە ئەم چوارچێوەدا فڕۆکە جەنگیەکانی دەولەتی داگیرکەی تورکیا بۆ جارێکی دیکە چیای…

رژێمی داگیرکاری ئێران بە بانگەشەی درۆ راستیەکان پەردەپۆش دەکات

26 ته‌مموز, 2019

سەر لەئێوارەی،٢٠ی مانگی شەممەی رابردوو لەناوچەی هەورامان تەخت، نێوان یەکینەکی گەریلاکانی یەرەکە لەگەڵ گرووپێکی چەکدار و بەکرێگیراوی رژێمی داگیرکەری ئێران تێکهەڵچوون روودەدات. یەکینەیەک لە هەڤاڵانمان لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکیان، بە بۆسەی هێزە داگیرکەرەکانی رژێم دەزانن و لەگەڵ ئەو هێزە بەکرێگراوە تێکهەڵچوون روودەدات. لەتێکهەڵچوونەکەدا زیانێک بە هەڤاڵانمان ناگات و بە سڵامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان. بەڵام لە چەکدارانی دۆژمن کوژراو و بریندار هەیە کە ژمارەکەیان نەزانراوە. بۆیە رژێمی داگیرکاری ئێران بە بانگەشەی درۆ و شەڕی تایبەت راستیەکان پەردەپۆش دەکات و سەرجەم لێدوانی میدیاکانی شەڕی تایبەت ئێران و سێبەرەکانی سەرتاپا بێ بنەما و دوورن…

پەروەردەی دەوڵەت، زانایی یان نەزانی؟

 واران کەلهۆڕ پەروەردەی دەوڵەت، زانایی یان نەزانی؟ پەروەردە، زانست و زانیاری؛ وشەگەلێکن کە لە پەیوەندییەکی بێ مەودا و نزیک بەیەکدان. بە پێی نەریتی باوی واتا و مەبەستی وشەش زانیاری گەیاندن بە تاکەکانە. بەڵام، سیاسەتێک کە دەوڵەت لە دەزگاکانی پەروەردەی خۆیدا بەڕێوەی دەبات، چ زەبرگەلێک کە لە پەیکەرەی کۆمەڵگای دەدا، جێگای باسە. مەبەست سیاسەتی پەروەدەیە کە لەلایان دەولەتی مۆدێرنەوە بە مەبەستی یەک دەت کردن و هەمۆژن کردنی کۆمەلگایەکی فرە رنگ بە کاردێ. ئەم نووسینە بۆ ئەوەیە کە لەسەر ئەم بابەتە راوەستە بکەین. سیاسەتی پەروەردە کە هەر لە سەردەمی منداڵیدا لە باخچەی…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان