فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان YRK
لە ١٧ی ئەو مانگەدا دوژمن لە سنە و هەمەدان هێزێکی زۆری هێناوەتە هەرێمی مەریوان و دیواندەرە گرێداوی ئەو هەرێمە لە گوندەکانی تەوەکولان، ئاگجە، گۆگجە، نەرگسەڵە، قەمچیان، دەرەگاوان، کانی تەمەرخان و شاقەڵا، دوژمن لە ناو ئەو گوندانە دا لە مزگەوت و مەکتەبی گوندەکاندا خۆی بە جێ کردوە و گەلێک پایگای سەربازی سەیاری دامەزراندووە و هەروەها قەدەخەی دەرکەوتنی خەڵکی راگەیاندووە و لە هەرێمی چلچەمە و دووبرا و سوڵتان بە زۆری مەڕ و ماڵاتی خەڵکی لە عەرازی دەرخستووە و دەستی بە جموجوڵی داگیرکەری کردووە، شەوی ٢٢ی ئەم حۆزەیران کاتژمێر ١هەتا ٥ی سەر لە…