» kod2adweb

شەهید دلێر ئارین هێمای هەست و بیری شۆڕشگێرانەی هونەری کوردیە.

6 حوزه‌یران, 2016

هەڤاڵ چیا یوسفی بە ناسناوی دلێر ئارین لە دایک بووی شاری کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە بەرواری 23/5/2016 لە ناوچەی گەڤەری باکوری کوردستان لەگەڵ 7 هەڤاڵی خۆی لە ئەنجامی پلانگێریەکی خائینانەوە، گەیشتە کاروانی نەمرانەوە. شەهید دلێر یەکێک لەو هەڤاڵە شۆڕشگێرانەی تەڤگەرەکەمان بوو کە هەستی قارەمانێتی و جەنگاوەری تێکەڵ بە هەست و هزری هونەرمەندی خۆی کرد و ببووە ملیتانێکی راستەقینەی رێگای حەقیقەت. شەهید دڵیر لە یەکێک لە یەکەم کەسانێک بوو کە پەرەی بە کار و خەباتی کولتووری و هونەری لەناو تەڤگەری ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستانی دا و کولتووری رەسەنی کوردی تێکەڵ…

رژێمی داگیركاری ئێران، لەسەر ئایین و باوەڕی گەلان سیاسەت دەكات.

6 حوزه‌یران, 2016

پێشوازی موسلمانانی جیهان و كوردستان لەمانگی پیرۆزی رەمەزان لەكاتێك دایە، كە شەڕ و  پێكدادان دەستەو یەخەی ناوچەكەی گرتووەتەوە و تا دەڕوات قووڵاتر دەبێتەوە. بەداخەوە بەشێكی سەرەكی ئەو شەڕە ئەمڕۆ لەژێر ناوی پاراستنی ئایین، مەزهەب و بیرو باوەڕی ئیسلامیەتدا پەیڕەو دەكرێت و لە ژێر ئەو ناوەدا گەلان بە گژیەكدا دەدرێن و رووبەڕووی كۆمەڵكوژی و ماڵوێرانی دەكرێنەوە. مانگی رەمەزان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا، بە مانگی ئاشتی، تەبایی و لەیەك تێگەیشتنی گەلان ناوزەد كراوە، بەڵام دەوڵەتانی توركیا و ئێران لە ژێر دەمامكی ئایینی ئیسلام دا فتوای كۆمەڵكوژكردنی گەلی كوردیان لەسەرجەم بەشەكانی كوردستان…

PJAK: رێگا نادەین خوێنی شەهیدانمان بەفێڕۆ بڕوات

19 نیسان, 2016

داگیركەران چاویان بە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان لەهیچ پارچەیەكی كوردستان هەڵنایەت، بۆ لەناو بردنی ئەو دەستكەوتانە پەنا دەبەنە هەر جۆرە كردەوەیەكی تیرۆریستی و نامرۆڤانە. ئاستی دڕندنەیی و هۆڤیەتی ئەو هێزە داگیركەرانە، ئەمڕۆ لەباكوور و رۆژئاوای كوردستان دەبنرێت كە لەپێناو مانەوەیان لەدەسەڵات و پاراستنی پلەو پایەیان بە رۆژانە دەیان رۆڵەی گەلەكەمان دەكەنە قوربانی بەرژەوەندیەكانیان. ئێستاش دیكتاتۆریەت و شۆڤینزیم تەنیا بەو ناوچانەوە سنووردار نەماوەو پەلكێشی سەرتاسەری كوردستان دەكرێت. هەڤاڵانی ئازیز و گەلی نیشتمانپەروەر سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە داگیركەران و بەكرێگیراوەكانیان دوو تێكۆشەر و نیشتمانپەروەری قەزای پێنجوێن، بە بەرنامەیەكی پلان بۆ داڕێژراو دەڕفێنن و بە شێوەیەكی…

لیدوانی پژاك بە بۆنەی12 هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پژاک و ساڵڕۆژی لە دایک بونی رێبەر ئاپۆ

1 نیسان, 2016

١٢هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پژاک و ساڵڕۆژی لە دایک بونی رێبەر ئاپۆ لە هەمو ئازادیخوازێک پیرۆز بێت ئەم ساڵ لە کاتێک دا ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین کە ناوچەکە لە ناو قۆناخێکی مێژۆیی دا تێپەڕ دەبێت و ئاڵوگۆڕی سیاسی، فۆڕمی ژئۆپولتیک و ئاکتەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکی جێگۆڕکین و بە دیزاینێکی نوی خەریکە ناوچەکە نوژەن دەبێتەوە. هێژمۆنخوازانی دەوڵەت-نەتەوەی ناوچەکە ناتوانن بە سیاسەتی سەدەی ڕابوردو هەڵسوکەوت لە گەڵ پرسی گەلان و ناسنامەی بکەن. ئەم ساڵ ساڵی سەرکەوتنی گەلەکەمانە. لە ڕۆژاوای کوردستان بە ڕاگەیاندنی قەوارەی فیدڕالیزم دەستکەوتی مێژویی بۆ کوردستان تۆمار کرا و باکوری کوردستان…

لێدوانی پژاك بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێ

19 ئازار, 2016

    جێژنی ئاشتی و برایەتی لەسەرجەم مەشخەڵدارانی رێگای ئازادی پیرۆز بێت نەورۆزی 2716ی ئاشتی و ئازادی، نەورۆزی سەركەوتن لە رێبەر ئاپۆ، لەمەشخەڵدارانی نەورۆزی سەردەم و هەروەها لە گەلی كورد بەتایبەت لە بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز دەكەین. نەورۆزی ئەمساڵ بە هۆی تێكۆشان و خۆڕاگری بێ‌وێنەی گەلی كورد لەدژی عەقڵیەتی فاشیزمی ئاكەپە لەشارەكانی باكووری كوردستان و راگەیاندنی هێزی شۆڕشگێڕی گەلانی توركیا و سیستەمی فدڕال دیمۆكراتیكی رۆژئاوا ـ باكووری سوریا جیاوازیەكی زۆری لە گەڵ ساڵانی دیكەدا هەیە. لەمێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەورۆز رۆژێكی شكۆمەندە، جەژنی برایەتی گەلانە، دروشمێكی نوێیە، رۆژی ئازادی و خۆڕاگرییە. نەورۆز…

ھەڵاتن لە دیمۆكراسی، باز دانە بەرەو قەیران!

28 شوبات, 2016

 رێوار ئاودانان توركیا لە رێگای گەمارۆدانی گەڕەكە خۆسەرەكانی هێندێك لە شارەكانی باكووری كوردستان و كردەوە دڕندانەكانی پۆلیس و هێزە تایبەتەكانیەوە، هەروها زەخت خستنەسەر كانتۆنەكانی رۆژئاوا، دەیهەوێت هێزی كوردان لە گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە بێكاریگەر بكات. لە رێگای دەستێوەردانی سەربازی لە مووسل و جەرابلس، بە هیوای ئەوەیە كە پێشكەوتن و دەستكەوتەكانی ئێستاكەی كوردان لە ناوچەكە و تەنانەت مۆدیلە دیمۆكراتیكەكەیان لاواز بخات و لەناوی بەرێت. هەموو هەوڵدانی توركیا ئەوەیە كە نەهێلێت شۆڕشە دیمۆكراتیكەكەی رۆژئاوا پەرە بستێنێت و بگوازرێتەوە سەرانسەری سووریا. لەم چوارچیوەدا، ئەردۆغان بە دەستێوەردانی سەربازی لە سنوورەكانی سووریا، تێپەڕی قۆناغێكی نوێ لە پرۆژەی…

کۆدار: ۳۷مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە لە دامەزرێنەر، شەهیدانی ڕێگای ئازادی، گەلی کورد و هەموو هەواڵانی ناو جەرگەی خەبات پیرۆز بێت

27 تشرینی دووه‌م, 2015

کۆدار: ۳۷مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە لە دامەزرێنەر، شەهیدانی ڕێگای ئازادی، گەلی کورد و هەموو هەواڵانی ناو جەرگەی خەبات پیرۆز بێت ۳۷ ساڵە کە گەلی کورد گۆڕە بێتونیەکەی هەڵتەکاندووە و هەنگاو بە هەنگاو لە ئازادی و خۆی بوون نزیک بووەتەوە. سەرەڕای خۆ لێ کەڕ کردنی جیهانی مۆدیڕن لە ئاست داخوازی گەلانی بن دەست و بە تایبەتی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە ئازادی، پەکەکە بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئاپۆ توانی دەنگی گەلی کورد بە جیهانی ئازاد و ئینسانە ئازادی خوازەکان بگەیەنێت. لە سەردەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداریدا کە هەموو نرخەکانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا مەزاد کراون…

بۆ رای گشتی

29 تشرینی یه‌كه‌م, 2015

بۆ رای گشتی له‌ رۆژی 22 ئۆکتۆبه‌ری 2015 رێکه‌وت له‌گه‌ل 30 ره‌زبه‌ر گروپێ له‌ هه‌ڤاڵانمان په‌یوه‌ندیدار به‌ کۆمه‌ڵگای جوانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ که‌ سه‌رقاڵی جێبه‌جی کردنی ئه‌رک و به‌رپرسیارتیان له‌ هه‌رێمه‌کانی کۆساڵانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون، که‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی پاسداران و به‌کرێگیراوانی سه‌ر به‌ رژێمی ئێران و له‌ ئاکامی ئه‌و بۆسه‌یه‌دا پێکدادانێک دێته‌ ئاراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵێکمان به‌ ناوی زاڵ مه‌د، خه‌ڵکی ناوچه‌ی ئه‌رجیش سه‌ر به‌ شاری وان باکووری کوردستان به‌ قاره‌مانی شه‌هید ده‌که‌وێت. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوی کۆمه‌ڵگای جوانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و گه‌لی کورد له‌…

پەیماننامەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵات

29 تشرینی یه‌كه‌م, 2015

کۆدار / KODAR   پێشەکی لەم قۆناخە مێژووییەدا، سیستەمی سەرمایەداری جیهانی بۆ گەلان و نەتەوەکان جیا لە شەڕ و ژینۆساید هیچی دیکەی لەگەڵ خۆیدا نەهێناوە. شەڕی نێوان هێزەکانی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری و هێزە دەسەڵاتپارێزەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەیشتووەتە ئاستی هەر ژووری خۆیەوە و لەلایەکی دیکەشەوە هێزە دیمۆکراتیکەکانی گەڵان لە هەوڵی دیتنەوەی رێگا چارەیەک بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە قووڵەن کە هەموو هەرێمەکەی لە خۆ گرتووە. دەتوانین بڵێین کە شەڕی جیهانی سێیەم لە ئارادایە. ئەم شەڕە، هەم لە بواری پانتایی و هەمیش مەودادا، لە هەر دوو شەڕی جیهانی پێشتر، قووڵتر و درێژ خایەنتەرە. ماتەوزە…

ئاشتی، به خاوه‌ندارێتی له‌رێبازی تێکۆشانی فه‌رمانده سمکۆ مسۆگه‌ر ده‌بێت

22 تشرینی یه‌كه‌م, 2015

رژێمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌درێژایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری تا به‌ ئه‌مڕۆ له‌پێناو بێ‌ئیراده‌و بێ‌ناسنامه‌ کردنی گه‌لی کورد، چرکه‌ ساتێک درێغی نه‌کردووه‌. تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ پێشه‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگا پاکتاو و بێ‌کاریگه‌ر کرد و کۆمه‌ڵگاشی په‌لکێشی چه‌مکی بێ‌هیوایی و بێ‌باوه‌ڕی کردووه‌. به‌ڵام به‌ په‌ره‌سه‌ندنی فه‌لسه‌فه‌و رامانی ئاپۆیی و دامه‌زراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK)، گورزێکی کوشنده‌ له‌سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزی و فاشیستی رژێمی داگیرکه‌ری ئێران ده‌درێت. چۆنکه‌ به‌به‌شداری گه‌نجانی پێشه‌نگ وه‌ک؛ عاکیفه‌کان، هێمن ه‌کان، سمکۆکان، زیلانه‌کان و … هتد بۆ نێو ریزه‌کانی گه‌ریلا قۆناخێکی نوێ‌ به‌ ناوی شۆڕشی…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان