یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، لەبەیاننامەیەکی نوسراودا ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد لە لە دەڤەری موکریانی رۆژهەلاتی کوردستان شەهیدبوون. یەرەکە ڕاگەیاند:"چوار گەریلایان لە نێوان گوندی ئاغالان و دیوالانی سەربە شارۆچکەی سەردەشت لە دەڤەری موکریانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ئەوەی لەلایەن سیخوڕێکەوە دەوڵەتیان لێ ئاگاداردەکریتەوە، دەکەونە کەمینێکی سەربازانی دەوڵەتی ئێرانەوە و بەشێوەیەکی پیلانگێڕیانە شەهید دەکرێن". یەرەکە دەڵێت:"دەوڵەتی ئێران دەست لەپیلانگێڕی و دوژمنایەتی بەرنادات، ئێمەش ناچاردەبین لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەدا خۆمان و گەلی خۆمان چالاکانەتر بپارێزین و لەچوارچێوەی پاراستنی رەوادا پەرە بەخەباتی خۆمان بدەین". لەبەیاننامەکەدا یەرەکە داوا لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان…
"دوو ستارە در اوج آسمان" بە واتەی "دوو ئەستێرە لە بەرزایی ئاسمان" ناوی پرتووکێکی نوێە کە لە لایان کومیتەی شەهیدانی کۆداروە بڵاو کراوەتەوە. ئامەد شاهۆ نووسەری ئەم پڕتووکە چاوێک لە ژیانی دوو شەهیدی شۆڕشگێری، شەهیدان "شاهۆ جوانڕۆ" و "سەیوان بیستوون" دەکات. ئەو دوو تێکۆشەرە لە 20ی حوزەیرانی 2006 لە دەرەی گەلی زاپ بە قارەمانێتیەکی گەورە چوونەتە کاروانی نەمران. ئەم پڕتووکە لە دەیەمین ساڵیادی شەهید بوونی ئەو هەڤاڵانە لە 20/6/2016 لە لایان ناوەندی چاپەمەنی کومیتەی شەهیدانی کۆدار، بڵاو بۆتەوە. شەهید زاهید حیسامی ناسراو بە "شاهۆ جوانڕۆ" لە دایک بووی شاری جوانڕۆی کرماشانە کە لە ساڵی 1999…
رسوایی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە هۆی بڵاوبوونی بەڵگەی کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزەدی لە شەنگال. رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 15ی ژۆئەنی 2016، کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە راپۆرتێکی 41 پەلیدا لە پەیوەندی لەگەڵ "کۆمەڵکوژی نژادی کوردانی ئیزەدی لەلایان دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام، ناسراو بە داعش" بڵاو کردەوە. ئەو راپۆرتە زانیاریگەلێک سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکارەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە لە خۆیدا دەگرێ. هەروەها ئاماژە دەکا بەو لایانانەی کە لەو کۆمەڵکوژیەدا یارمەتی داعشیان داوە. ئەگەرچی نەتەوە یەکگرتووەکان داعش وەک تاوانباری ئەسڵی ژێنۆساید و کۆمەڵکوژی کوردان رادەگەیەنێت، بەڵام…
بۆ ڕای گشتی بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمیەکان لە چەند رۆژی رابڕدوودا، لە ناوچەی سەردەشت شەڕ و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە کە تا ئێستا هیچ زانیاریەکی پشتراستکراو سەبارەت بەم بوویەرە نەگەیشتۆتە دەستمان، بەڵام پەیوەندی تیمێکی چوار کەسی لە گەریلاکانمان لەو ناوچەیە لەگەڵ ئێمە پچڕاوە، بەو هۆیە دوای ئەویکە وردەکاری زیاترمان پێگەیشت، زانیاری بڵاو دەکەینەوە. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان -YRK 14/6/2016
رێوار ئاودانان وەرگێران لە فارسیەوە : هێژا بێریڤان ئاشکرایە کە ئەمڕۆ لەهەموو کات زیاتر ڕێگا دیموکراتیکەکان، کلیلی چارەسەری قەیرانە جیهانیەکانن. بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کە ئاگری شەڕ بەرۆکی گرتووە؛ ئەوە راستیەکی حاشا هەڵنەگرە. زۆربەی وڵاتەکان وەک تورکیای ئەردۆغانی، عێراقی کاتی بەعس و سوریا، بە قوربانی کردنی دیموکراسی، قەیران لە سیاسەتی دەرەکی و شەڕی ناوخۆییان هەڵبژاردووە. ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە نابیرمەندانەیە دەتوانرێ لە شەقامە ئاڵۆزەکانی شارەکانیاندا ببینرێت. بە پێچەوانەی ئەوان، ئێران بە پرۆژەی بەرجام، لە سیاسەتی دەرەکی خۆی رێگایەکی جیاوازی گرتەبەر. بەڵام ئەو رێگا نوێە تا ئێستا لە سیاسەتی ناوخۆیی ئێران…
لە دوای دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران كاربەدەستانی رژێمی نوێ، بە هێرشێكی بەرفراوان و كۆمەڵكوژییەكی مەزن هەوڵیاندا دەسەڵاتی خۆیان لە تەواوی ئێران و بە تایبەتی لە سەر نەتەوەكانی ئێراندا بسەپێنن. رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران بە لە ناو بردنی هێزە بەرهەڵستكارەكانی خۆی، یەكدەست بوون و دیكتاتۆریەتی خۆی دامەزراند. عەقڵیەتی فاشیزمی زاڵ لە ناو حكوومەتی پەهلەوی، ئەم جارەیان بە دەمامكی مەزهەبی لە ناو رژێمی كۆماری ئیسلامی دا بەردەوام بوو. لە دوای كۆماری ئیسلامی ئێران كاربەدەستانی ئەم رژێمە، بە هەموو رێبازێكەوە هەوڵیان دا هەم ناسنامەی راستەقینەی سەرجەم گەلانی ئێران لە ناو…