» kod2adweb

رێورەسمی کۆمەلگایی و ئایینی پیرشالیار هۆی یەکگڕتویی نەتەوەیی، پاراستنی هەبوونی چاندی و ئازادی گەلەکەمانە

ڕێورەسمی پیرشالیار کە هەر ساڵ لە هەورامانی تەخت بەرێوە دەچێ، یەکێک لە کوبوونەوەکانی کوردستانە کە سەمبۆلی یەکگرتوویی گەلی کوردە کە خاوەنی میژوویەکی کۆن و ریشە دارە.  کومیتەی ئایین وباوەری کۆمەلگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان “کۆدار”، ئەو بەها فەرهەنگی، نەتەوەیی و باوەڕیەی گەلەکەمان لە باوەڕدارانی و هەموو گەلان، پیرۆز بایی دەکا. بەرێوە چوونی رێوڕەسمی پیرشالیار، ماوەی ٣ رۆژ لە مانگی رێبەندانی هەر ساڵ، هێمای یەکگرتوویی نەتەوەیی و یەکڕیزی فەرهەنگییە لە کوردستان دا. هێمای پێکەوەبوون، کۆبوونەوەیەکی بە شکۆ و ئاواکردنەوەی هاورێیەتییە و مرۆڤ دۆستی گەلەکەمانە. پیرانی کوردستان بە درێژایی میژوو کۆڵەکەی…

زمانی رژێمی داگیرکەری ئێران، تەنیا زمانی گرتن و شەڕە

18 كانونی دووه‌م, 2021

  رژیمی داگیرکەری ئێران شاڵاوێکی بەفراوانی گرتن، دەستبەسەرکردن، زیندانی و ئەشکەنجەی لە هەموو ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە و بەردەوامی دەکات. بە وەدیهێنانی کەش‌وهەوایەکی سەربازی و میلیتاریزەکردنی کۆمەڵگا بەمەبەستی تۆقاندن و ترساندن هەوڵدانێتی بۆ بەستن و لەناوبردنی هەرجۆرە دەرتانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی. ئەو هێرشە هەمەلایەنەیە لەسەر گشتی گەلان و هەموو جیاوازییەکانی کۆمەڵگایە. بە لەناوبردنی بەستێن و دەرفەتی هاتنە لایەکی گەل، دەیهەوێ شەقام لەهێزی پێشەنگی گەل دابماڵێ و بە روانگەی ئەمنی گەل و کۆمەڵگا داپڵۆسێنێت. دیارە کە کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارێکدا دووچاری تەنگ‌وچەڵەمەیە و لە ئەوپەڕی ناسەقامگیری دایە. بۆیەش…

تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ هەبوونی گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان

31 كانونی یه‌كه‌م, 2020

هەبوونی فەزایەکی تێکەڵ لە کێبەرکێ و رەکەبەری کە وەک قۆناغی سێیەمی سەرمایەداری، نئولیبڕاڵ بەناو دەکرێ لە تەشەنەسەندن ‌دایە و ئاستێکی گشتی بەخۆوە گرتووە. ئەو مژارە لە سیمای شەڕێکی بەرفراوانی جیهانیدا بەڕێوەدەچێت کە وەک شەڕێ جیهانی سییەم بەناومان کردووە. چەند خاڵ وەک تایبەتمەندی ئەو قۆناغە لە بەر چاوە کە دەکرێ بەم جۆرە دەست‌نیشانیان بکەین؛ داڕوخان یا بێ‌بنەمابوونی رێساکان و نەریتەکان(هەنجارەکان)، ئەو یاسایانەی کە هەڵقوڵاوی ململانێ و شەڕەکانی جیهانین و ریشەیان لە دەریای خوێندا هەیە، هەلپەرەستی و بەکارهێنانی هاوسەنگییەکان، نەهێنی‌کاری و وەلانانی رێوڕەسمی بروکراتیک و داماڵینی بازنەکانی ڕەوایی‌پێدان و رەوایی‌وەرگرتن. هەڵبەت ئەوە…

کتێبی “رەنگدان بە دەست باوە” چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "رەنگدان بە دەست باوە"، بە قەڵەمی گەریلای ئازادی کوردستان، هەڤاڵ "ئاریۆ بەرزەن" داڕێژراوە. کتێبی رەنگدان بە دەست باوە، وشەکانی تێکەڵ بە خۆشەویستی وڵات و مرۆڤی ئازادە، هاوکات رق و قینی بێ سنووری نووسەر لە ژیانی کۆیلەتی، خیانەت پێکراو و بن دەست، بە زەقی لە پێش چاوی خوێنەر نەخش دەکات. کتێبی رەنگدان بە دەست باوە، بە هەستێکی ناسکی شاعیرانە و هاوکات شۆڕشگێڕانە، لە شاخەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، بە قەڵەم کێشراوە. ناوەڕۆکی کتێبەکە پێکهاتووە لە هەڵبەستی کوردی، فارسی و چەن کورتە چیرۆکیش لەبەر خۆ دەگرێ. ئەم بەرهەمە لە ناوەندی راگەیاندنی…

یادی هەڤاڵ سیروان ئاریۆ لەیلاخ و ئامەد شاهۆ بەرز رادەگرین

لەپێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی هەڤاڵ سیروان ‌‌ئاریۆ لەیلاخ (کەیوان سەرابی) و ئامەد شاهۆ (کامیل ئۆمیدوار)، یادیان بەرز رادەگرین و بە رۆحی ئازادکردنی شەنگاڵ، بەڵێنی درێژەپێدانی تێکۆشانیان دووپات دەکەینەوە. هەڤاڵ سیروان وەک کادیرێکی پێشەنگی تەڤگەری رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەموو بوارەکانی خەبات خاوەن رەنج و بەرهەمی مەزنە کە لە ٢٠٠٣ی زاینی بەشداری ریزەکانی تێکۆشان دەبێ و چەند ساڵێک لەپێناو گەل و نیشتمان و دۆزی رەوای گەلی کورد لەبەندیخانەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران خۆڕاگری بێ وێنە تۆمار دەکات و بە ساڵان لەگۆڕەپانی چاپەمەنی پژاک و رێکخستن کردنی گەلی رۆژهەڵات، تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و هزری بەڕێوە دەبات و…

تێکۆشان، لە سەر رێبازی بەرخۆدانی شەهیدان زامنی ئازادی نەتەوەکەمانە

6 ئه‌یلول, 2020

  شەهادەت پێشکەش‌کردنی بەدیلێک لە پێناو ئازادی گەلی کورد و گەلانی چەوساوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هیچ نەتەوەیەک بێ بەدیل بە ئازادی نەگەیشتووە. شەهادەتی شەهیدانی پژاک، "ئارگەش کارزان و هەڤاڵانی" لە چیاکانی هەرێمی سنە لە ئەنجامی نەخشەکانی  کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی هاوکاری دوولایەنە لەتەک تورکیە بە مەبەستی پەرەپێدان و خێراتر کردنی پڕۆسەی پاکتاوکاری گەلی کورد پێکهات. ئەو شەهیدە سەربەرزانە بە خۆڕاگری و بەرخۆدانیان پلانە نەگریسەکانی دوژمنیان بەتاڵ کردەوە. بەردەوامی رێگای ئەو شەهیدانە بە واتای تێکۆشانی هەمەڵایەنەیە لە دژی هێرشەکانی هاوبەشی ئێران و تورکیا کە بە مەبەستی لەناوبردنی گەلی کورد پێکی‌دەهێنن، دێت.…

بە رۆحوو شۆڕشگێڕانەو گەلا ، کۆمەڵگای رێکوزمێ و کوردستانی ئازاد کەرمێ .

یەرەمین کۆنگرەو کۆداری جە ڕوەکا ٧، ٨، ٩ مانگەو  مەی ٢٠٢٠ وەرانوەر بە ١٧-١٨-١٩ و پاژەرەژوو ١٣٩٩ بە درۆشمەو  " بە رۆحوو شۆڕشگێرانەو  گەلا، کۆمەڵگای رێکوزمێ و کوردستانی ئازاد کەرمێ " بە سەرکەوتەی بەسیا . کۆنگرەو کۆداری کە یەرێ ڕوێ درێژەش بێ بە بەشداری نمایندەو رێکوزیایەکا ، کۆگاکا کۆمەڵگای و کۆمیتەکا کۆداری ، جە کەشە سەربەرزەکا کوردستانی رێکوزیا . جە کۆنگرەکەنە جە مدرامان و کۆشیاو شکۆدارا ئازادی گەلەکەیما بە تایبەت گیانبەختا ڕاو ئازادی ، هەڤاڵا ئارگەش کارزان ، تۆڵەهەڵدان سنە ، رۆژهات بۆکان ، دڵۆڤان سەردەشت و ئێقباڵ مورادی بە…

وە ڕووحیەێ شووڕشگەرانەێ خەڵقەیل، کوومەڵگامان ڕێکخستن کەیم و کوردستان ئازادەو کەیمن

سێوەمین کۆنگرەێ کۆدار لە ڕووژەیل ٧، ٨ و ٩ مانگ مەی ٢٠٢٠، هاووەخت وە ١٧، ١٨ و ١٩ ئۆردیبهێشت ١٣٩٩ و وە شۆعار "وە ڕووحیەێ شووڕشگەرانەێ خەڵقەیل، کوومەڵگامان ڕێکخستن کەیم و کوردستان ئازادەو کەیمن" وە سەرکەتن وەڕێیەوچی. کۆنگرەێ کۆدار لە کۊەسانەیل کوردستان وە ڕێیەوچی و لەناوی لە تێکووشانەیل ئازادیخوازانەێ خەڵق کورد و شەهیدەیل ڕێگاێ ئازادی، وە تایوەت پێشەنگەیل شەهیدی جوور ئارگەش کارزان، تۆلهەڵدان سنە، ڕۆژهات بووکان، دلۆڤان سەردەشت و هەلەێوا ئقباڵ مورادی قەێرزانی کریا و هۊرمانیان بەرز ڕاگیریا. کۆنگرەگە وە بەشداریکردن ئەندامەیل و نوانەرەیل دامەزریاگەیل و کۆمیتەیل کۆدار وە ماوەێ…

بە رۆحی شۆڕشگێڕی گەڵان، کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەین و کوردستان رزگار بکەین

سێیەمین کۆنگرەی کۆدار لە رۆژانی ٧، ٨ و ٩ مانگی مەی٢٠٢٠ کە رێکەوتە لەگەڵ١٧، ١٨ و ١٩ گوڵانی ساڵی ١٣٩٩ هەتاوی بە دروشمی " بە رۆحی شۆڕشگێڕی گەلان، کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەین و کوردستان رزگار بکەین" بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. کۆنگرە لە چیاکانی کوردستان ئەنجامدرا و تێیدا تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد و یاد و بیرەوری شەهیدانی رێگای ئازادی، بە تایبەت شەهیدانی پێشەنگی ئەو قۆناغە، ئارگەش کارزان، تۆڵهەڵدان سنە، رۆژهات بۆکان، دلۆڤان فەدایی و هەروەها ئیقباڵ مورادی بەرز نرخێندرا. کۆنگرە بە بەشداری ئەندامان و هەروەها نوێنەرانی دامەزراوە و کۆمیتەکانی کۆدار  لە ماوەی سێ…

کۆدار کۆنگرەی سێیەمینی خۆی لە چیاکانی کوردستان پێکهێنا

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان(کۆدار) بە دروشمی بە رۆحی شۆڕشگێڕی گەڵان، کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەین و کوردستان رزگار بکەین" لە٨،٧و٩ی گوڵانی ٢٠٢٠دا لە چیا ئازادەکانی کوردستان کۆنگرەی سێیەمی پێکهێنا. بە هەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبەری کۆنگرە و رێزگرتن بۆ بیرەوەری شەهیدانی شۆڕش؛ کۆنگرە دەستی پێکرد. لە دوای ئەوەی کە لە لایەن لیژنەی کۆنگرەوە بەشدارانی کۆنگرە سڵاو کران، هاوسەرۆکی کۆدار فواد بێریتان وتاری سەرەتای پێشکەش کرد. فواد بێریتان وەها دەستی بە وتارەکەی کرد:" لە سەرەتادا سڵاوی خۆمان ئاراستەی بونیادنەری ژیانی ئازاد رێبەر ئاپۆ کە لە ئیمرالی خۆڕاگری دەکات، هەموو هەڤاڵانمان کە لە چیاکانی…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان