کۆماری ئیسلامی ئێران دیسان کەوتووەتە بەر هێرشی تووڕەیی و ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵک، خەڵکانێک کە زیاد لە چل ساڵە بە هەموو جۆرێک ئازار دەچێژن و دەچەوسێنەوە. زیاد لە چل ساڵە کۆماری ئیسلامی ژنانی کردووە بە ئینسانی پلە دووهەم و وەک کۆیلەو مڵکی پیاو چاویان لێ دەکا. گەنجانی بێ هیوا کردووە و تووشی دەیان ڕەنج و زەحمەتی بێهوودەی کردوون. قەفەسی بۆ گەلان درووست کردووە  و لە هەوڵی توانەوەیان دا بووە. بە زەخت و زەبری زۆر فکر و ئیدیۆلۆژی خۆی بە سەر کۆمەڵگە دا سەپاندووە و هەموو ئیمکاناتی وڵاتی بۆ شۆردنەوی مێشکی لاوان و بە کار بردووە. بەڵام نە تەنیا نەیتوانیوە خۆ بە جێ بکات بڵکوو رۆژ بە ڕۆژ لە ناو کۆمەڵگە دا بێزراوتر و مەنفوورتر بووە.

ئێستا کە دەوریکی دیکە لە خەباتی جەماوەری خەڵک لە گۆشە و کەناری ئێران دەستی پێکردووەتەوە پێویستە ئەم خەباتە بە چاوکراەوەی و بە وشیارییەوە و بە کەڵک وەر گرتن لە سەرهەڵدانەکانی دیکە و بە تایبەت لە ئەزموونی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی درێژەی پێ بدرێ. پەیوەست بوونی هەموو شارەکانی کوردستان بەو خەباتەوە ئاستی وشیاری و تێگەیشتنی گەلی کورد بە مافە ڕەواکانیان نیشان دەدات.

لە گەڵ پەیوەست بوونی گەل بە دەوری تازەی سەرهەڵدانەوە پێویستە بۆ بە سەرکەوتن گەیشتن، چەند خاڵ بە ئەساس وربگرین

کە بریتین لە:

  1. خۆ بە ڕیخستن کردنی گوندەکان و گەڕەکەکان لە ناو کومیتە و شوڕاکان دا
  2. گرێدانی هەموو گەڕەکەکان بە یەکەوە و دروست کردنی شەبەکەیەکی شاری
  3. پێکهێنانی شوڕایەکی گشتی لە ئاستی شار دا کە نوێنەرانی هەموو گەڕەکەکانی تێدا بێت
  4. خۆ ئامادە کردن بۆ بڕانی ئینتێرنێت و تەلەفوون و پەیدا کردنی ڕیگایەکی گونجاو بۆ پەیوەندی و نەپچرانی گەڕەکەکان لە یەکتر
  5. ئامادە کردنی تیمی ناردنی خەبەر و هەوال و ئاگادار کردنی مێدیاکان لە دۆخی سات بە سات
  6. پێکهێنانی سەندوقی تەعاونی و یارمەتی کۆ کردنەوە لە هەموو ئاستێک دا
  7. خۆ ئامادە کردن بۆ خۆ پاراستن و بەرپرچ دانەوەی هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکان
  8. گرێدانی شوڕای هەر شارێک بە خەباتی شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران
  9. پێکهێنانی کومیتەی تایبەت بە ژنان و لاوان

خەڵکی شۆڕشگێری کوردستان کە چل ساڵە لە خەباتێکی بێ پسانەوە دژ بە کۆماری ئیسلامی بووە ئەزمونی زۆری بە دەست هێناوە و بە تایبەت بەشێک لە شارەکان ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری و پێکهێنانی بنکەو و شوڕایان هەیە. لە ئێستا دا دەتوانن بە دەست گرتن بەو ئەزموونانە و تەجرووبە سەرکەوتووەکانی دیکەی دنیای ئەمڕۆ بەردەوامی شۆڕش، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان تەزمین بکەن.