راگەیێندراوی هێزەکانی رۆژهەڵات (یەرەکە) سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی تورکیە بو سەر ئاسوس
1 ئه‌یلول, 2023یەرەکە سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردۆتەوە، ڕایدەگەیەنێت: “هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و پرۆپاگەندەکانی دەوڵەتی تورک دوورن لە ڕاستییەوە”.
فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا، پرۆپاگەندەکانی دەوڵەتی تورک بەدرۆ دەخاتەوە، بانگەواز دەکات، هەمووان دژی هێرشەکان بە هەڵوێست بن.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی (یەرەکە) بەم جۆرەیە:
“بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان
شه‌وی رابڕدوو له ڕێکەوتی ٠١.٠٩.٢٠٢٣ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و فاشیستی توركیه به چڕی بۆمبارانی گونده‌كانی سه‌ر به هه‌رێمی شارباژێری له ده‌وروبه‌ری چیاكانی ئاسۆس كرد. ئه‌و بۆمباردومانه كه كاتژمێر ٠٠:٣٠ خولهك هه‌تا ٢ی شه‌وی خایاند، هیچ زیانی گیانی نه‌بووه و پڕۆپاگه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیە له‌م باره‌یه‌وه هه‌موو دورە له راستی و بە تەواوی دڕۆیه. ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و فاشیستی توركیە له‌و بۆردوومانه دا ته‌نیا زه‌ره‌ری به باخ و باخچه‌ی خه‌ڵكی ههریمەکە گه‌یاندووه. به‌و بۆمباردوومانە جارێكی دیكه دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیە له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له باشووری كوردستان سه‌لمێندرا.
پێویستە گه‌لی ئێمه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و به تایبه‌تی گه‌لی باشوری كوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و به‌رامبه‌ر بەو هێڕشانە بێده‌نگ نه‌مێنن”.