ژمارەی 20هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو چاپ و بڵاوكرایەوە
21 تهمموز, 2023ژمارەی بیستەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو لەساڵی سێزدەهم، خۆلی سێیەم چاپ و بڵاوكرایەوە. ئاڵتەرناتیو لەژمارەیەدا راوەستە لەسەر پەیماننامە داگیركەریە نێودەوڵەتیە لەسەر كوردستان و بۆنیادنان و ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەت ـ نەتەوە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین دەكات و دەڵێت؛ هەموو ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتیانەی لەنێوان دەوڵەتان بەتایبەت ئەو پەیماننامانەی لەسەر لۆژیكی داگیركاری مۆركراون بۆ كوردان بەدەر لەماڵوێران، تاڵان، كۆمەڵكۆژی، كۆشتن و بڕین هیچ قازانجێكیان تێدا نەبووە و هەمێستاش دەوڵەتە داگیركەرەكانی سەر كوردستان و دەوڵەتە زلهێزەكان چەندەش خۆیان وەكو دژ بەیەك بەناو بكەن، بەڵام لەسەر قڕكردن و لەناوبردنی كوردان و رێبەر ئاپۆ و تەسفیەكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان هاوڕان.
ئاڵتەرناتیو لە ژمارەی بیستەمینی خۆیدا، سەرەنجی راكێشاوەتە سەر سەدەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان و لۆزان بەدڕێژكراوەیی چاڵدران و قەسری شێرین و پەیمانی سێڤر و سەعد ئاباد و … هتد بەناو دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئێستاكەش دەوڵەتانی داگیركەر بەسەر خاكی كوردستانەوە دەیانەوێت بەزەبر و میكانیزمەی رێكخراوی ناتۆ بەردەوامی بەپەیماننامەی لۆزان و نوێكردنەوەی ئەو پەیماننامە شوومانە بدەن.
ئاڵتەرناتیو ئاماژەی بە بەرخۆدانی و حەماسەی ساڵیادی قەندیل دەكات و تێشك دەخاتە سەر ئامانجەكانی ئەو شەڕە داسەپاوە لەلایەن رژێمی داگیركەری ئێرانەوە كە بوون و ناسنامە و چاندی كوردانی بەگشتی كردبووە ئامانج. هێرشە داگیركەریەكانی ئێران هاوڕاستە لەگەڵ هێرشەكانی دەوڵەتی تورك و ناتۆ دەگرێتە دەست و خوێندنەوەیان بۆ دەكات.
ژمارەی بیستەمی ئاڵتەرناتیو بەشێكی دیكە لەگۆڤارەكەی تەرخان كردوە بەبەردەوامبوونی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و پێوایە دەنگی ئازادی هیچ كات كپ ناكرێت و رژێمی نابەرپرس بەپێچەوانە نیشاندانی داواكاریەكانی كۆمەڵگە و ئازادیخوازان و بەپەلاماردان و بن پێ كردنی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و ژینگە، خۆی لەقەیرانە سەرەكیەكان دەدزێتەوە و بەهەوڵدان بۆ رێككەوتن لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتیەكان دەیەوێت درێژە بەتەمەنی نەخۆازراوی خۆی بدات…
لە یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژاوادا وێڕای ئەوەی کە ئەو شۆڕشە نەتەوەیی و دیموکراتیەی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، ئەو ژمارە لە گۆڤاری ئاڵتەرناتیو بە رۆحی پاکی شەهیدانی شۆڕشی رۆژاوا پێشکەش دەکەین.