
ژمارە 19ی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو چاپ و بڵاو كرایەوە
25 حوزهیران, 2023ژمارەی 19 لە ساڵی سیزدهەم، خولی سێیەمی گۆڤاری ئالتەرناتیو، چاپ و بڵاوكرایەوە. ئاڵتەرناتیو لەم ژمارەی خۆیدا راوەستە لەسەر داستانی ئەفسانەیی قەندیل و دەستەخۆشكی كۆساڵان و رێبازی زیلانەكان دەكات كە بوونەتە هەوێنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و یەكگرتنەوەی رۆح و جەستەكان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و هەرێمەكە و جیهان.
ئاڵتەرناتیو بەرواردكاری نێوان پەلامارەكانی رژێمی ئێران بۆ سەر قەندیل و كۆساڵان دەكات و دەڵێت: رژێمی ئێران لەساڵی 2011دا هەستی بە گۆڕانكاریەكان بەپێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادیخوازی بەرێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ كرد و ترس لەپێشكەوتن و كاریگەری پەژاك و پێشكەوتن لەهەرچوارلای كوردستان رژیمی داگیركەری ئیران پەلاماری قەندیل دا و گەریلاكانی پەژاك داستانی ئەفسانەیی قەندیلیان خولقاند و بڵندبوونی ئاستی تێكۆشانی پەژاك بەیەكێتیەكی بێ هاوتا و هاوكات گۆڕانكاریەكانی بزوتنەوەی ئاپۆیی لەبەشەكانی تری كوردستان ترس و لەرزی خستە دڵی رژێمی داگیركەری ئێرانەوە و ئێستاكەش دوای نۆ مانگ لەبەرخۆدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هاتنەلای پارتە كوردیەكان لەژێر چەتری پلاتفۆرمی هاوبەشدا لەنێوهوڵی پەرلەمانی ئەوروپا و رەتكردنەوەی هەرچەشنە بیركردنەوەی ناوەندگەرایی، شووڤینیستی، رەگەزگەرایانە و پتەوكردنی یەكێتی گەلانی ئێران لەفارس و ئازەری و بەلووچ و كوردەوە جارێكی تر رژێمی پەت و سێدارە و فاشیستی ئێران شێت و هار كردوە و پەلاماری كۆساڵان دەدات، لەراستیدا ئەو هێرشە، بەردەوامی هەمان سیاسەت و نزیكبوونەوەیە بۆ سەر رۆشگێڕان و فیدایانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، بەڵام شۆڕشگێڕان و خۆلقاندنی ئەفسانەكان نە كۆتایی دێ و هەرچی دەچێت، بەرەو سەركەوتن باڵا دەكەن.
ئاڵتەرناتیو، چالاكی زیلانەكان، زەینەب كەناجی و لەتیفە سەلامەت و تێكۆشان و رێبازەكەیان وەكو هێڵی ئازادی ژن دەگرێتە دەست و بەرخۆدانی زیلانەكان لەنۆی پۆشپەردا وەكو داینەمۆی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئیران دەگرێتە دەست و دەڵێت؛ 9ی پووشپەڕ وكو مێژووی ژنی تێكۆشەری كورد لەدژی زیهنیەتی قڕكەر و رەگەزگەرای رژێمی تورك و ئیران و لەكەسایەتی ئەو دەوڵەتانەدا لەدژی هەرچەشنە توندوتیژیەك لەمێژووی دەسەڵاتداری بووتە سیمبۆلی ستراتیژی هێڵی ژنانی ئازاد.
ئاڵتەرناتیو ژمارە 19ی گۆڤارەكەی پێشكەش بەشەهیدی قارەمان، ئەرداڵ ئامەد دەكات.