دوێنێ لەهەواڵێكی دڵتەزێندا، هەواڵی كۆچی دوایی دایكە عالیە داروەند، دایكی هەڤاڵمان ئامەد شاهۆ ئەندام ئەنجوومەنی پارتەكەمان پێگەیشت.

دایكە عالیە داروەند لە تەمەنی ٧٦ ساڵەگیدا بەهۆی بەساڵاچوونی تەمەن و نەخۆشی كوت و پڕەوە دوێنێ لەنەخۆشخانەی مەریوان كۆچی دوایی كرد.

هەر بۆیەش لەسەر ناوی ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان كۆچی دوایی دایكی هەڤاڵی شۆڕشگێڕمان “ئامەد شاهو” ئەندامی مەجلیسی پارتەكەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لەهەڤاڵ ئامەد و كەس و كار و بنەماڵە سەربەرزەكەیان رادەگەینین و دەڵێین رۆحی دایكە عالیە لەئاسمانی وڵاتی رۆژدا شاد بێت.

دایكە عالیە خەڵكی گوندی”ولەی ژێر”ی سەر بەشاری مەریوانە. سەرجەم تەمەنی لەناو زۆر و زەحمەتیدا ژیاوەو دایكێكی رەنجدەر، دڵسۆز، وڵاتپارێز و نیشتمان پەروەر بوو کە هەمیشە پێداگری لەسەر پاراستنی خاک و نیشتمان کردووەو لەو پێناوەدا رۆڵەی تێکۆشەر و قارەمانی پێشکەشی گەل و نیشتمان کردووە. بۆیە كۆچی دوایی ئەم دایكانەش لەم کات و ساتەدا کە نەیارانی کورد بە هەر شێوەیەک پەلاماری سەر خاک و نیشتمانی کوردستان دەدەن بۆ گەلەكەمان و پاراستنی وڵات و خاوەندارندەركەوتن لەنرخ و بەها نەتەوەیی و كۆمەڵایەتیەكان خەسارێكی مەزن و بەئێشە، بۆیەش بەئەركی هەر تاكێكی كورد و وڵاتپارێز دەزانین بەبەشداربوونیان لەمەراسیمی پرسە و سەرەخۆشیدا خاوەنداری لەنرخ و بەهای وڵاتەکەمان بكەن.

لەكۆتاییدا جارێكی تر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لەكەس و كار و بنەماڵەی وڵاتپارێزی دایكە عالیە داروەند و هەڤاڵ ئامەد و گەلی قارەمان و تێکۆشەری شاری مەریوان و گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان دووپات دەكەینەوە.

ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان – پژاک

24-5-2023