هێرشی داگیرکەری بۆ سەر کۆبانێ شەرمەزار دەکەین

29 كانونی یه‌كه‌م, 2021

لە رۆژی ئەمرۆماندا لە کوردستاندا شەڕی هەبوون و نەبوون بە ڕێوە دەچێت، دوژمنانی قڕکر بە تایبەت دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا  لە رۆژی ئەمڕۆماندا هێرشێکی نامرۆڤانە بە سەر گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بە رێوە دەبات، گەلی کورد بە تێکۆشان و گیانبازی لەم سەردەمەدا مۆری خۆی لە تێکۆشانی سەد ساڵی ٢١مین داوە، گەلەکەمان لە دوای سەدان ساڵ قڕ کردن و لە ناو بردن  بە فکر و رامانی رێبەر ئاپۆ رەنگدانەوەیەکی جیاوازی لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کوردا تۆمار کردووە، گەلی کورد بە فکر و رامانی رێبەر ئاپۆ بووە بە سەرچاوەی هیوا بۆ هەموو گەلانی ئازادی خوازی  جیهان، بە تایبەت شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان کە بە پێشەنگایەتی جەوانان  و ژنان لە سەدەی ٢١مین دا لە بەرامبەر سیستەمی قڕکەر و تێکدەری مۆدێڕنیتەی کاپیتالیستی دا پێشەنگایەتی خەتی سۆسیالیزمی دیمۆکراتیک دەکەن.

جەوانان و ژنان بە فکر و رامانی رێبەر ئاپۆ  پێشەنگی هێڵی تێکۆشانی دیمۆکراتیکن، بە پێشەنگایەتی خۆیان ئەرکی شۆڕشیان داوەتە سەر شانی خۆیان، هەر بۆیە بەردەوام لە لایەن دوژمنانی داگیرکەرەوە دەکرێنە ئامانج، هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە هاوکاری خەتی تێکدەرانەو تەسلیمیەتی بنەمالەی بارزانی رۆژ بە رۆژ لە سەر خاکی کوردستان بە تایبەت رۆژئاوای کوردستان زیاتر دەبێت. رۆژئاوای کوردستان بە خوێنی هەزاران رۆڵەی کورد هەنگاوی تێکدانی سیستەمی سەرمایەداری هەڵهێناوە و بۆ جاری یەکەم هەموو گەلان رەنگی خۆیان لە ناو شۆرشی رۆژئاوادا دەبینن، هەر بۆیە دەوڵەتە هەژمۆن گەراکان بە هاوکاری و هان دانی تورکیای داگیرکەر هێرش دەبەنە سەر شۆڕشی گەلان و لە رۆژی ٢٥ مانگدا جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر خاکی رۆژئاوا و شاری بەرخۆدانی کۆبانێ و لە ئاکامدا پێنج جەوانی کورد لەو هێرشەدا شەهید بوون. لە راستیدا بە ئامانج گرتنی جەوانان، ئامانج گرتنی سیستەمی نەتەوەی دیمۆکراتیکە و دەیانهەوێ شۆڕشی گەلان لە ناو ببەن.

 ئێمە وەک کۆمەڵگای جەوانانی  رۆژهەڵاتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کۆبانی  دەکەین و ئەو هێرشە داگیرکەرییە شەرمەزار دەکەین. تایبەت داوا لەهەموو گەنجانی کورد بە تایبەت جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو جۆرە هێرشانە خاوەن هەڵوێست بن. تایبەت گەنجانی کورد بۆ ئەوەی ئەو هێرشە داگیرکەرییانە پووچەڵ بکەنەوە پێویستە رێکخسن بوونیان بەهێز بکەن و بۆ بەهێز کردنی یەکینەکانی گەریلای کوردستان بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن. چون ئەوە تاکە رێگایەکە کە ئاواتی شەهیدان بە دی دێنێت. ئەگەر دوژمنی داگیرکەر بە هێرش و پەلاماردان و شەهید خستنی جەوانی کورد دەیهەوێ ئاستەنگی لە بەرامبەر شۆرشی گەلەکەمان درووست بکات، گەنجان بە خاوەندارێتی کردن لە هەڵمەتی (وەرن بۆ جەنگی ئازادی) وڵامی نەیارانی کورد دەدەنەوە.

لە کۆتایدا ئێمە وەک کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی فاشیمزی تورکیا و هێڵی سیخۆری و بە کرێگیراوی بنەمەڵەی بارزانی شەمەزار دەکەین. هاوکات دوژمنی داگیرکەر دەبێت باش بزانێت بە هێرش و شەهید خستنی لاوی کورد جەوانی کورد بن بر ناکریت و هەنگاوێکیش لەتێکۆشان پاکشەکشێ ناکەن، بەڵکوو هیز و ئیرادەمان بۆ لە ناو بردنی نەیارانمان بە تین و گوڕتر دەبێت. هاوکات بانگەوازی لە هەموو جەوانانی کورد دەکەین بە رۆحی جوانیەتی و هەستی وڵاتپارێزی دەنگی خۆیان لە بەرامبەر داگیرکەراندا بەرز بکەنەوە و باوەریان بە هێز و ئیرادەی خۆیان هەبێت. چون بە هێز و ئیرادەی گەوهەری گەنجان داگیرکەران لە ناو دەبەین و هیوا و ئاواتی شەهیدان بە جێ دێنین.

سڵاو و رێزی سۆرشگێری

٢٨ .١٢ .٢٠٢١

کۆمەڵگای جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان – کەجەرە

پێوەندی‌دار