مە زڵووم حەفتەن؛ نەریتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین بەرخودان لەدژی ناحەقییە
29 كانونی یهكهم, 2021
ئەندامی مەجلیسی پژاک مەزڵووم حەفتەن بوو بە میوانی بەرنامەی هێڵی ٣ و گووتی: سەرهەڵدانەکانی گەلان گەیشتووەتە ئاستێکی وەها کە داخوازییەکانیان ڕوونە و شکڵ و فۆرمی بە خۆیەوە گرتووە. ئەگەر هەموو گەلان لە هەموو شارەکان هاوکاری یەکتر بن دەوڵەت مەجبوورە دەست لە سیاسەتەکانی بەردا و گوێ بۆ گەل بگرێت.
مەزڵووم حەفتەن، بو پێوەندی ناوبەر دەوڵەتانی داگیرکەر لە دژی گەلی کورد و ناوچەکە و هەروەتر بەرژەوەندیەکانیان بە پیچەوانەی ئایدیالۆژیەکانیان وەهای گوت: لە ڕوانگەی دەوڵەتانی داگیرکەرەوە پاراستن و ئاسایشی مللی هاوتەرازە لەگەڵ ئاساییشی ناوچەکە. گرینگە کە بزانین ئەمە بە واتای ئاساییشی گەلان نییە بەڵکوو دژ بە داخوازییەکانی گەل، بۆ مسۆگەر کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە. نموونەی بەرچاو و میژوویی بۆ ئەم بابەتە هاوپەیمانی سەعدئابادە و زۆر پیلانگێڕی تریش دەتوانیین بڵێین. پێک هاتنی دیمۆکراسی و سەربەخۆیی لە رۆژئاوای کوردستان نموونەیێکی بێ وێنە بوو لە یەکگرتنی گەلان بە پێشەنگی رێبەر ئاپۆ. دەوڵەتانی ئێران و تورکیا لە هەوڵدانی لەناوبردنی ئەم نموونەیەن و خاڵی هاوبەشیان یەکێکە.
مەزڵووم حەفتەن بۆ هەڵسەنگاندنی هاتنە سەر دەسەڵاتی ئیبراهیمی رەئیسی و بە سەربازی کردنی گۆڕەپانەکانی بەڕێوەبەری وەهای گوت: بێ گوومان هاتنە سەر دەسەڵاتی رەئیسی پێویستە باش هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ. ئێستا هەموو دەوڵەتان خۆیان گورچوپێچ دەکەن بۆ تەواو بوونی پەیمانی لۆزان کە بتوانن سەر لە نوێ بە هێزێکی زیاترەوە داگیرکەرییە کانیان بسەپێنن. هەوڵەکانی دەوڵەتی رەئیسی لە سەر بنەمای یەک ڕەنگ بوونی دەسەڵاتە هەر بۆیەش هەموو نەهاد و گۆڕەپاناکانی ملیتاریزە کردووە. ئەمە بەڵکوو بە پێی بەرژەوەندی دەوڵەت بێ بەڵام ناتوانین بڵێین دەگەنە ئامانجەکەیان. هەر ئێستا دووبوەرەکی لە ناویان دا ئاوا بووە و هۆکاری ئەمە تەنیا یەک شتە ئەویش ئەوەیە کە دەسەڵات لە ناواخنی خۆی دا گەندەڵی پەروەردە دەکا. دەسەڵاتی داگیرکەری ئێران وەکوو بابەتێکی تایبەت و بە ڕوانگەی مێژوویی، ستراتێژیک و سەربازی چاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکا. هەر بۆیە پێویستە خویندنەوەیەکی باشمان بۆ سیاسەتەکانی دەوڵەت هەبێ.
ئەندامی مەجلیسی پژاک بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی تێکۆشانی ژنان و کاردانەوەی دەوڵەت لەمەڕ ناڕەزایەتیەکان گوتی: ژنان بێ وچان لەناو مەیدانی شەڕ دا ئامادە بوون. لە ناو کوردستان و زنجیرە چیاکانی زاگرۆس – تۆرۆس دا ژن خاوەن پێگە و قەوارەیێکی گرینگ بووە. ژنان بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ لەناو گۆڕەپانی بەڕیوەبردن وەکوو چینێکی سەرەکە جێگایان گرتووە. ئەم تێکۆشانەی کە ئێستا لە ئاستی ناوچەکە دا بۆ دەستبەرکردنی مافەکان بەڕێوەدەچێ بەردەوامی ئەو داب و نەریتە کۆنەیە کە مل کەجی بۆ زاڵمان قەبووڵ ناکات. ئێستا لە ئاستی ناوچە و کوردستانیش دا ژنی کورد بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پیشەنگی نەریتی خۆڕاگرییە و کەس ناتوانێ پەردە پۆشی بکات. دەوڵەت هەموو ئەم مژارانە باش دەزانێ هەر بۆیە دەیهەوێت تێکۆشانی ژنان بە لاڕێدا ببات یان بە تەواوی سەرکووتی بکات. ئەمە نیشانی دەدات کە ژنان مەترسی هەرە سەرەکەن بۆ دەسەڵات.
مەزڵووم حەفتەن باوەڕییە کان بە خاوەن گرینگیێکی زۆر دەزانێ و سەبارەت بە کاریگەری ئەوان وەها هەڵسەنگاندن دەکات: لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان باوەرییەکان خاوەن گرینگیێکی زۆرە لە بەڕێوەبردنی وڵاتێک دا. گەلانی خاوەن باوەری بە شێوازێکی دەرک کردن و دیالۆگ لە ناوبەری خۆیان و خودا دا ژیان دەکەن و عادەتیان بە ئەو دۆگما و قاڵبانەی دەوڵەت نییە هەر بۆیە بە پێی پێوان و پرەنسیبی خۆیان لێپرسین دەکەن و مافەکانیان وەردەگرن. رژیمی ولایەتی موتڵەقی فەقێ خۆی بە نوێنەری خودا دەزانێ و مافی پرسیار کردن نادات بە کەس ئەمەش دژی پێوانی موواخزە کاری باورییەکانە هە بۆیە ئەم ناکۆکییە لە نێوان گەل و دەوڵەت دا بنەڕەتییە.
مەزڵووم حەفتەن سەبارەت بە سەرهەڵدانەکانی گەل لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان وەهای گوت: ئێستا ئاستی نارەزایەتییەکانی گەل بەرز بووەتەوە و لە هەدەف و ئامانجەکانیشیان دا ڕوون بوونەوە دەبیندرێت. زۆر گرینگە کە لەگەڵ ئەم روون بوونەوەیە دا شکڵ و فۆرمی سەرهەڵدانەکانی گەل دیار دەبێ و ئەمە نیشانەی بەهێز بوون و کاریگەر بوونیەتی. کاتێک سەرهەڵدانەکان تەنیا سنووردار ببێ بە شارێکەوە دەوڵەت سەرکووتی دەکا. گرینگە کە هەموو شاراەکان هاوکاری یەکتر بن.
ئەندامی مەجلیسی پژاک مەزڵووم حەفتەن سەبارەت بە ساڵی تازەی میلادی وەهای گوت: لە سەرەتا دا ئەم رۆژە لە گەلانی ئەرمەنی، سوریانی، کەلدانی و ئاشووری و گەلانی دیکە دەکەم و هیوادارین کە لە ساڵی پێشیمان دا بتوانین پێکەوە ژیانی گەلان لە سەر بنەما کانی دێمۆکراسی مسۆگەر بکەین.