مامۆستا مەلا محەمەد؛ کەسایەتییەکی وڵاتپارێز و نیشتمان پەروەری گەلەکەمان بوو

3 تشرینی دووه‌م, 2021

بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا محەممەد غەفووری، کەسایەتی خۆشناو و نیشتمان پەروەری گەلەکەمان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و سەرجەم گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت شاری نیشتمان پەروەری سەقز و سەرجەم ئەدەب دۆستان و مامۆستایانی ئاینی نیشتمانپەروەر دەکەین.

کۆچی مامۆستا لەم دۆخە هەستیار و چارەنووس سازەدا، خەسارێکی مەزن بوو لەگۆڕەپانی ئایین و ئەدەبی کوردی و بە کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد خەمبار و دڵنگران بووین و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەی مامۆستای هێژا و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان دەخوازین.

مامۆستا مەلا محەمەد؛ کەسایەتییەکی سیاسی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی و مامۆستایەکی ئایینی و ناودار و نیشتمان پەروەری گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە بە هاتنە سەر کاری دەسەڵاتی رژێمی داگیرکەری ئێران تا دوا ساتی ژیانی تێکۆشاوەو هەرگیز پەیوەندی لەگەڵ، گەلی تێکۆشەر و ئازادیخوازانی نیشتمانەکەمان دانەبڕیوە و بە رۆحێکی بەرپرسیارانە و دڵسۆزانە هاوکاری و پشتگیری گەلی خۆڕاگری کورد و رۆڵە تێکۆشەرەکانی کردووە.

مامۆستا سەرەڕای ئەوەی ئەرکی وڵاتپارێزی و نیشتمان پەروەری بە جێهێناوە، كەسێكی رەخنەگر و خاوەن هەڵوێست و بوێر بووە. هەرگیز پشتی لە شۆڕشی ئازادی و دیمۆکراسی خوازی و بڕوا و باوەڕیەكانی خۆ و گەلەکەی نەکردووە و هەمیشە وەفاداری گەل و نیشتمانەکەی بووە.

ئامۆژگارییەكانی مامۆستا محەمەد بۆ گەلی کورد و بە تایبەت گەنجان سەرمەشقی نیشتمانپەروەری و خاوەندارێتی لەخاک و وڵات بوون و بایەخ و گرنگی زۆری بە هۆشیاری و خوێندەواری گەنجانی كورد داوەو ئەركی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری واجبتر و پێشتر لە ئەركە ئاینیەکان داناوەو بەردەوام بەڕەنگاری داگیرکەری و زۆڵم و ستەمی نەیارانی کورد بووەتەوە و ئەرکی سەرجەم مامۆستا ئایینی و دڵسۆزانی نیشتمانەکەمان کە خاوەندارێتی لە رێچکەی تێکۆشان و ژیانی مامۆستا محەمەد بکەن و لەو پێناوەدا ئەرکی وڵاتپارێزی و نیشتمان پەروەرییان بە جێ بهێنن.

کۆمیتەی ئایین و باوەڕیەکانی کۆدار

٣/١١/٢٠٢١

پێوەندی‌دار