یادی هەڤاڵ سیروان ئاریۆ لەیلاخ و ئامەد شاهۆ بەرز رادەگرین

13 تشرینی دووه‌م, 2020

لەپێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی هەڤاڵ سیروان ‌‌ئاریۆ لەیلاخ (کەیوان سەرابی) و ئامەد شاهۆ (کامیل ئۆمیدوار)، یادیان بەرز رادەگرین و بە رۆحی ئازادکردنی شەنگاڵ، بەڵێنی درێژەپێدانی تێکۆشانیان دووپات دەکەینەوە.

هەڤاڵ سیروان وەک کادیرێکی پێشەنگی تەڤگەری رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەموو بوارەکانی خەبات خاوەن رەنج و بەرهەمی مەزنە کە لە ٢٠٠٣ی زاینی بەشداری ریزەکانی تێکۆشان دەبێ و چەند ساڵێک لەپێناو گەل و نیشتمان و دۆزی رەوای گەلی کورد لەبەندیخانەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران خۆڕاگری بێ وێنە تۆمار دەکات و بە ساڵان لەگۆڕەپانی چاپەمەنی پژاک و رێکخستن کردنی گەلی رۆژهەڵات، تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و هزری بەڕێوە دەبات و وەک شۆڕشگێڕێکی رۆشنبیر و قەڵەم بە دەست، بە ئەوینەوە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

شەهید سیروان وەک کادیرێکی پێشەنگی کوردستان شوێنپەنجەی لەتێکۆشانی ئازادیخوازی لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەرچاوە و لەناو دڵی هەڤاڵان و گەلەکەی جێ گرتبوو. بە رۆحێکی فیدایی و قارەمانانە هەمیشە بەشداری ئەرک و بەرپرسیاری شۆڕشی کردووە. هاوکات لەدامەزراندنی کۆدار خاوەن رۆڵ و پێگەی بەرچاوەو وەک ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆدار ئەرکی برەودان بە تێکۆشان هەڵدەگرێت و بەرپرسیارانە خزمەتی گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

شەهید سیروان و ئامەد وەک کەسەیاتیەکی دڵسۆز و شۆڕشگێڕ سنوورە دەستکردەکانی داگیرکەران دەبڕێنێت و لەساڵی ٢٠١٥ بە رۆحێکی بەرپرسیارانە بۆ پاراستنی گەلەکەمان لەباکووری کوردستان، روو لە بەستای سەر بە شەرناخ دەکەن و لە ١٣ی مژداری ٢٠١٥ لەئەنجامی هێرشێکی دڕندانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا شەهید دەکەون.

لەکاتێکدا یادی ئەو دوو شەهیدە نەمرەی گەلەکەمان بەرز رادەگرین، ئەمڕۆ هاوتەریبە لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەی مەزنی گەلەکەمان دەلال ئامەد کە لەکەسایەتی ئەو سێ فەرماندە شەهیدەی گەلەکەمان سەرجەم شەهیدانی ئازادی وەبیردێنیەوە. هاوکات لەپێنجەمین ساڵڕۆژی ئازاد کردنی شەنگاڵ لەدەست چەتەکانی داعش ئەم رۆژە مێژووییە لەگەلەکەمان پیرۆز دەکەین، بە تایبەت ئەم دەستکەوتە مەزنە بە فیداکاری و خۆڕاگری شەهیدانی وەک، دڵگەش، کۆسار، دەڵال، سیروان، عەگید و ئامەدەکان دەستەبەر بووە.

بۆیە داوا لەگەنجان و ژنان دەکەین کە بە هەموو هێزیانەوە خاوەندارێتی لەرەنج و دەستکەوتی شەهیدان بکەن و بە بەشداربوونیان بۆ ناو ریزەکانی تێکۆشان خەونی شەهیدان بە دی بهێنن.

کۆمیتەی شەهیدانی کۆدار

١٣١١٢٠٢٠

 

پێوەندی‌دار