
فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان YRK
23 حوزهیران, 2020لە ١٧ی ئەو مانگەدا دوژمن لە سنە و هەمەدان هێزێکی زۆری هێناوەتە هەرێمی مەریوان و دیواندەرە گرێداوی ئەو هەرێمە لە گوندەکانی تەوەکولان، ئاگجە، گۆگجە، نەرگسەڵە، قەمچیان، دەرەگاوان، کانی تەمەرخان و شاقەڵا، دوژمن لە ناو ئەو گوندانە دا لە مزگەوت و مەکتەبی گوندەکاندا خۆی بە جێ کردوە و گەلێک پایگای سەربازی سەیاری دامەزراندووە و هەروەها قەدەخەی دەرکەوتنی خەڵکی راگەیاندووە و لە هەرێمی چلچەمە و دووبرا و سوڵتان بە زۆری مەڕ و ماڵاتی خەڵکی لە عەرازی دەرخستووە و دەستی بە جموجوڵی داگیرکەری کردووە، شەوی ٢٢ی ئەم حۆزەیران کاتژمێر ١هەتا ٥ی سەر لە بەیانی فڕۆکەی سیخۆڕی دوژمن لە سەر هەرێمی سۆڵتان و دووبرا سووڕاونەتەوە، هەروەها سەر لە بەیانی هەمان رۆژدا کاتژمێر ٥ هەتا ٧:٣٠ بە هاوان، تۆپ، تانک، کاتووشآ و کوبرا بۆ ماوەی دوو ساعەت و نیو بە بێ ناوبەر هەرێمەکەی بۆردوومان کردووە، لە دواییدا لە گوندی گۆگجە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرە کردووە و لە سەر دووبرا و تەپەکانی دەوروبەری خۆی بەجێ کردووە و ئۆپەرسیۆنەکە هێشتا بەردەوامە.
زانیاری زۆرتر لە دواڕۆژدا بۆ رای گشتی رادەگەهێنین.
سڵاو و رێزی شۆڕەشگێری
٢٣/٠٦/٢٠٢٠
راگەیاندنی YRK