پاراستنی دارستانه‌كانی زاگرۆس ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه
9 نیسان, 2020بە درێژایی مێژوو سروشت بە ئەندازەی ئەم سەردەمە تووشی تاڵان و کاولکاری و کارەسات نەبووەتەوە، سیستەمی هەلپەرست و تاڵانچی سەرمایەداری بە مەبەستی کەڵەکە کردنی سەرمایە بۆ چرکەیەکیش دەست لە قڕکردن و لە ناو بردنی سروشت هەڵناگرێت. بەشێکی هەرە زۆری دارستان و زەوییە چاندنی و شیناییەکانی دونیا بوونەتە بیابانێکی وشک و قاقڕ.. ئەم بێ عەداڵەتی و دەستدرێژیانە بە بیانووی مڵکی گشتی بۆ دەوڵەتەکان بە ئەرێکردنی یاسا رەوایی پێدراوە. دەوڵەتی ئێرانیش زیاتر لە هەر دەوڵەتێکیتر بە هۆی نەبوونی رێوەبەری کارامە و رێوەبردنێکی راست وڵاتیان بەروە کاولبوونێک بردووە کە زیندووکردنەوەی زۆر ئەستەمە.
جیاواز لە قۆرغکردنی سروشت لە لایەن رێكخراو و دامه‌زراوه دەوڵەتییەکان، بەبی هیچ چاودێرییەک رێگای لە بەر دەم پاوانخواز و دەست و پێوەندەکانی دەوڵەت و دۆست و خزمی بەرپرسان و کاربەدەستانی حکوومیش بۆ داگیرکردنی دارستان و بوورەکانی کردۆتەوە. لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش وێڕای هەبوونی دەیان رێکخراووەی ژینگە پارێزی و کەسانی چالاکی ئەو بوارە. کە لە هەموو ئێران‌دا پێشەنگایەتی هێڵی پاراستنی ژینگە دەکەن، دیسان بە گشتی رۆژهەڵات و بە تایبەت مەریوان، کەسانێک هەن کە بە بیانوی هەژاری بەڵام لە ژێرەوە بە پشتیوانی و بە یارمەتی خودی دەسەڵات سەریان کردۆتە بڕینی دارستانەکان و بێ شەرمانە خزمەتی داگیرکاری و دژایەتی نیشتمان دەکەن. جێگای ئاماژه‌یه كه كاربه‌ده‌ستانی ر‌ژێم له سه‌ر ناوی دروست كردنی هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاماری له راده‌به‌ده‌ری بێ كاری و پڕكردنی گیرفانی كارمه‌ندانی بێ مووچه ماوه‌ی كۆمه‌ڵێ گرووپی زه‌ویخۆر و هەڵپەرەستی به‌رداوه‌ته گیانی دارستانه‌كانی زاگرۆس. و له راستی دا سییه‌كانی نیشتمان به كۆرۆنای زه‌ویخۆری كاول ده‌كا.
لە روانگەی ئێمەوە ئەو کارە دەست درێژییه له سه‌ر سامانی گشتی كۆمه‌ڵگا و کارێکی دوور لە ئەخلاق و پێوانە ئینسانی و نیشتمانییەکانە. سیاسه‌ته‌كانی نیۆلیبرالی ده‌وڵه‌تی رۆحانی له بواری ئابووریدا به به‌ستێنی سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه ده‌زانین. داوا لە هەموو رێکخراوە مەدەنییەکان و خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت دەکەین بێ هیچ چاوپۆشییەک رووبه‌رووی ئەو کردەوە دژە نیشتمانییە ببنەوە. له هه‌مان كاتدا له یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌خوازین هه‌لوێستی گونجاویان سه‌باره‌ت به‌و تاڵانانه هه‌بێت.
کۆمیتەی ژینگەی KODAR
10/04/2020